فشار لەسەر قەتەر

26/11/2022

لەسە هەڵوێستی حوکمڕانانی قەتەر سەبارەت بە مافی مرۆڤ و مامەڵەی نامرۆڤانە کە بەرانبەر کرێکارانی کۆچبەر بە تایبەت ئەوانەی کە لە جەنگی دروستکردنی ستۆدوێمی کاسی جیهانیدا کاریان دەکرد ،، هەروەها هەڵوێستی دژە ژن و دژە هاوڕەگەزخوازان و ترانس [ ئەوانەی کە ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن ] ئۆفیسی باڵای بەشی  هاتوچۆی لەندەن بڕیاری دا ڕێکلامەکانی قەتەر لە پاسەکان و تەکسی و میترۆکاندا قەدەخەبکات . قەتەر لەم بڕیارە ئاگەدارکراوەتەوە.

قەتەریش ئەم هوڵوێستەی بەوە وەرگرت کە دژایەتی بزنسی قەتەرییە و وەبەرهێنانی پارەیانە لە لەندەندا.  لە وەڵامی قەدەخەکردنی ڕێکلامەکاندا قەتەریش وتی پێداچوونەوە بە وەبەرهێنانەکانی ئێستا و داهاتوویان لە لەندەن و لەبەرچاوگرتنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە شارەکانی دیکەی بەریتانیا دەکەن ”

دەوڵەتی کەنداو لە ڕێگەی سندوقی سامانی سەروەری خۆیەوە بووەتە یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی لەندەن.

سەرەتای ئەم مانگە، ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەر بڵاویکردەوە کە ویلایەتی قەتەر بە تەنیا بەبێ ژماردنی پشکی تایبەتی تاکەکانی شاهانە، بەپێی شیکارانی کۆمپانیای MSCI Real Assets، دەیەمین گەورەترین خاوەن زەوییە لە بەریتانیا. ئیماراتەکە خاوەنی نزیکەی 2.1 مەتر  مەتر چوارگۆشەیە لە بەریتانیا.

‘شارد’ [ بەرزترین بینا لە بریتانیادا کە وێنەکەی دەبینیت]  بە نزیکەی دوو ملیار پاوەند لە وەبەرهێنانی قەتەر دروستکراوە.     لە مانگی ئایاردا ویلایەتی کەنداو بەڵێنیدا لە ماوەی پێنج ساڵدا 10 ملیار پاوەند وەبەرهێنان لە بەریتانیا بکات لەنێویاندا لە کەرتەکانی تەکنەلۆژیا، چاودێری تەندروستی، ژێرخانی و وزەی پاک.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: