دەسەڵاتداران بەردەوامن لە دەسگیرکردنی کەسایەتییەکاندا

زاهیر باهیر

25/11/2022

دوێنی ڕۆژی 5شەمە،25/1 پیاوانی دەسەڵاتی ئێران هەڵیانکوتایە سەر یانەی ئیستقلالی تاران  وریا غەفوریی کە یاریزانی سەرەکی ئێرانە و کەسێکی دیاری وەرشکارە و  کاپتنی یانەکەیە  دسگیرکرا بە تۆمەتی دروستکردنی پاگەندە بۆ ڕاپەڕیوان و هاوپشتیکردن لێیان..

وریا غەفوری کوردێکی سنەی تەمەن 35 ساڵە و بە ڕاشکاوانە بە بەردەوامی دەنگی خۆی بەرزکردۆتەوە و پشگیری لە ڕاپەڕیوان و دژ بە کوشتن بڕینی کوردی ئەوێ بووە . ئەو لە سۆشیال میدیادا دەنگی بەرزکردەوە بە دەسەڵاتدارای وت ” بوەستن لە کوشتنی کوردەکان”  پێشتریش دەسگیرکراوە بە هۆی ڕەخنەگرتنییەوە لە جەواد  زاریف، وەزیری کۆنی دەرەوەی ئێران.  ئەو گەرچی لە یارییەکەی 2018 دا بەشداریکردوە بەڵام ئەمجارە بە هۆی هەڵوێستی بوێرانەیەوە هەڵیان نەبژارد تاکو لە کاسی جیهانی ئەمساڵدا بەشدار بێت.

غەفوریی بە زۆر شت تاوانبار کراوە لەوانە گوایە ئەو بە پاگەندەکانی تیمی یاریکەرارنی ئێران و سومعەی ئێرانی عەیببەدار کردوە .  تەنانە خامەنەیی لە قسەیەکیدا کە مەبەستی سەرەکی ئەو بوو وتی: هەندێک کەس، کە سوودمەندن لە ئارامی و ئاسایشی وڵات، چێژ لە کارەکانیان و وەرزشە دڵخوازەکانیان وەردەگرن، کەچی گاز لەو دەستە دەگرن کە خۆراکیان پێدەدات.”

غەفوریی هەست و پەرۆشی خۆی بۆ ڕاپەڕیوانی ئێران و کوردستان نەشاردۆتەوە بە جلی کوردییەوە وێنەی خۆی لەسەر چیاکان گرتووە و سەردانی بریندارەکان و خێزانەکانیانی کردوە.

 ئەو لە ساڵی 2019دا پۆشاکی شینی دابەشکرد بۆ ڕێزلێنان لە سەحەر خودایاری، ئەو ژنەی دوای ئەوەی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی هەوڵدان بۆ سەیرکردنی یارییەکی ئیستقلال لە یاریگای ئازادی، خۆی سووتاند.  دوای ڕووداوێکی دیکەی توندوتیژی دژی هاندەرانی تۆپی پێی ژنان لە ساڵی 2021، غەفوری لە ئینستاگرام نووسیویەتی: “وەک یاریزانێکی تۆپی پێ، بەڕاستی زەلیل بووم کاتێک لە سەردەمێکدا یاری دەکەم کە دایک و خوشکەکانمان چوونە ناو یاریگاکانیان لێ قەدەغەکراوە.”

لەم دواییانەدا لە تویتێکدا نووسیویەتی”  واز لە کوشتنی مرۆڤی کورد بێنن!!! کورد خودی ئێرانە … کوشتنی کورد یەکسانە بە کوشتنی ئێران.  ئەگەر بێباک بیت لە کوشتنی خەڵک، ئێرانی نیت و تەنانەت مرۆڤیش نیت… هەموو عەشیرەتەکان خەڵکی ئێرانن. مرۆڤ مەکوژن!!!”

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: