23/11/2022
ئەندامانی سەندیکای زانکۆ و کۆلێژەکان (UCU) لەوان ستافی وانەوتنەوە و توێژینەوە و خزمەتگوزاری پیشەیی لە زانکۆکانی سەرتاسەری وڵات، لە 24 و 25 و 30 ئەم مانگەد، واتە سبەینێ 5شەمە، هەینی و 4شەمەی ئایندە مانگرتن ئەنجام دەدەن بەهۆی ناکۆکی لەسەر مووچە، بارودۆخی کارکردن و جیاوازی مووچەی جێندەر و بڕینی مووچەی خانەنشینی.
داواکارییەکانی سەندیکا، لە دوو ناکۆکی جیاوازدا لەگەڵ ئیدارەدا بەم شێوەیەن:
- ناکۆکی مووچە و بارودۆخی کارکردن زیادبوون لەسەر پێوەرەکانی مووچەی نیشتمانی بەلایەنی کەمەوە یا بە گوێرەی هەڵئاوسانی پارە یاخود بە ڕێژەی 12% هەر کامیان زیاترە موچە بچێتە سەرەوە.
- ڕێککەوتن لەسەر ئاستی نیشتمانی، بە بەکارهێنانی ڕێبازێکی بنەڕەتی بۆ داخستنی کەلێنی مووچەی جێندەری، نەتەوەیی و کەمئەندامان .
- ڕێککەوتن بۆ نەهێشتنی شێوازە ناجێگیرەکانی دامەزراندن لەلایەن زانکۆکانەوە . واتە نەمانی گرێبەستی کاتی و جیاوازی نێوان مافەکانی کرێکاران و ستاف و وانەبێژان .
- ڕێوشوێنی ڕێککەوتنی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی باری زیادەی کار و کاری بێ مووچە، بۆ ئەوەی چارەسەرکردنی ئەو کاریگەرییە لەخۆبگرێت کە باری کاری زیادە لەسەر فشاری هێزی کار و نەخۆشی تەندروستی هەیەتی بۆ گرێبەستی ستانداردی هەفتانەی هەروەها کاتی کارکردن 35 کاتژمێر بێت، بەبێ ئەوەی کارایی لەسەر مووچە دانێت.
ناکۆکی خانەنشینی
ئەندامانی UCU داوا لە خاوەنکارەکان دەکەن کەمکردنەوە و بڕینی موچە بە بەرفراوانییە هەڵبوەشێننەوە کە بەسەر ئەندامانی سەندیکادا لە لایەن کۆمپانیای پلانی خانەنشینی USSدا سەپاندوویانە، و فشار بخەنە سەر پلان و پڕۆگرامی USS بۆ گەڕاندنەوەی یارمەتییەکان بۆ ئاستی ساڵی 2021 بە زووترین کات..
هەروەها UCU دەیەوێت UUK فشارێکی بەهێز بخاتە سەر کۆمپانیای USS بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەهادانەکانی داهاتوو و هەموو دواتر بۆ تەندروستی دارایی پلانەکە لەسەر بنەمای بەڵگە بن و بە شێوەیەکی مامناوەند وریا بن.