ئێرانییە دیارەکان لە بواری سینەمایی و وەرزشدا بە هۆی دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕیواندا ڕووبەڕووی هەراسانکردن و گرتن دەبنەوە.
ڕۆژی شەمە دوان لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئێران بە ناوی Hengameh Ghaziani و Katayoun Riahiبە هۆی ئەوەی یەکێکیان لە ڤیدیۆیەکدا بۆ هاوپشتی خۆپیشاندەران لەچکەکەی فڕێداوەو ئەوی تریان بە بێ لەچك دیمانەی تی ڤی کردوە دەسگیر کراون . بەوە تاوانبار کراون کە ڕەفتارەکانیان هاندانی خۆپیشاندەران و نانەوەی پشێوی زیاترە.
ڕۆژی شەمە غازیانی لە ئینستەگراما نوسیبووی ” ڕەنگە ئەمە دوا پۆستم بێت” وتیشی ” لەم ساتەوەختەوە هەرچیم بەسەر دێت، ئەوە بزانن کە وەک هەمیشە تا دوا هەناسەم لەگەڵ گەلی ئێرانم”. لە پۆستێکی هەفتەی پێشویدا نوسیبووی ” “منداڵکوژ” حکومەتی ئێران لە “کوشتنی” زیاتر لە ٥٠ منداڵدا.
کاتیۆین ڕیاهی لەسەر ئەوە گیراوە کە لە مانگی سێبتەمبەردا لە سەرەتای ڕاپەڕینەکەی خەڵکدا دیمانەیەکی لەگەڵ تی ڤی موعارەزەی ئێران لە لەندەن بە بێ لەچك کردبوو . ئەو هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتیانە دەربڕیبوو کە لە دوای کۆچی دوایی ژینا ئەمینیەوە ئێرانی گرتووەتەوە، هەروەها دژایەتیکردنی فەریزەی حیجابیشی دەربڕیبوو.
یەحیا موحەمەدی کە یاریکەرێکی زۆر مەشووری تۆپی پێی ئێرانە لە نێوانی ئەو کەسانەدایە کە بانگکراوە و خراوەتە ژێر پرسیارەوە سەبارەت بە کۆمێنتە ئیجابییەکەی بۆ ڕاپەڕیوان.
سەرۆکی فیدراسیۆنی بۆکسێنی ئێران، حوسێن سووری ڕایگەیاند، لە پاڵەوانێتییەک لە ئیسپانیا ناگەڕێتەوە ماڵەوە. ڕۆژی شەممە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وتی: چیتر نەمتوانی خزمەت بە وڵاتە ئازیزەکەم بکەم، لە سیستەمێکدا کە ئەوەندە بە ئاسانی خوێنی مرۆڤەکان دەڕێژێت. لە مۆندیالی تۆپی پێ لە قەتەر، ئیحسان حاجی سەفی کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕایگەیاند، یاریزانانی ئێران دەیانەوێت ببنە “دەنگی خەڵکی وڵاتەکەی. “دۆخی وڵات باش نییە و گەلەکەمان دڵخۆش نییە”.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.