20/11/2022
دوێنێ شەمە، 19/11، ئێوارەکەی 14 چالاکوانی ئەو گروپەی سەرەوە دایان بە سەر یەكێك لە چێشتخانە ناودارەکانی لەندەندن بە ناوی Gordon Ramsay بە لیستێکی جیاوازی خواردەنەکانەوە کە خۆیان دروستیان کردبوو چونە هۆڵی نانخواردنەوەکەوە و لەسەر ئەو مێزانەی کە پێشتر حیجز کرابوون لە لایەن خەوڵکەوە بۆ نانخواردن دانیشتن.
ئەوان ئەم چێشتخانەیان وەکو نایەکسانییەکی خەڵکی لە خواردندا هەڵبژارد کە ژەمی نەفەرێك لەوێ زیاتر لە 155 پاوەندە ئەمە لە کاتێکدا ئەم بڕە پارەیە بە قەدەر شۆپینی خێزانێكە بە دو منداڵەوە لانی کەم بۆ 10 ڕۆژ.
پاش ماوەیەکی کەم پۆلیس گەیشت بۆ دەرکردنیان بەڵام دوو سەعاتی خایاند تاکو چێشتخانەکەیان جێێشت ئەو کاتەش خاوەنچێشخانەکە ناچار بوو کە چێشتخانەکەی دابخات بۆ هەموو شەوەکە و شەرمەزاری خۆی بۆ میوانەکانی کە پێشتر مێزیان حیجز کردبوو دەربڕێ و پۆزشیان بۆ بێنێتەوە.
یەکێك لە چالاکوانەکان نێرسێکی [ پەررستیار] 39 ساڵە بوو وتی “ئەم چێشتخانەیە نموونەیەکی تەواو نایەکسانییە کە لە ئێستادا لە بەریتانیا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کاتێکدا Gordon Ramsay خۆراک پێشکەش دەکات کە نرخی هەر کەسێک لانیکەم 155 پاوەندە، کەچی زیاتر لە 2 ملیۆن کەس لەم قەیرانەی تێچووی ژیاندا پشت بە سێنتەرەکانی خواردن بەخشینەوە دەبەستن بۆ ژیانیان “.ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لەبری ئەوەی چێشتخانەکان قازانجێکی گەورە بەدەستبهێنن لەسەر حیسابی ئاژەڵان و کرێکاران و کەشوهەواکەمان، پێویستە خۆراک بە هەمووان بدەین لەڕێگەی پشتگیریکردنی جووتیاران و کۆمەڵگە ماسیگرەکان لە گواستنەوەیەکدا بۆ سیستەمێکی خۆراک لەسەر بنەمای ڕووەک”. لەمەش زیاتر وتی “سیستەمێکی خۆراک لەسەر بنەمای ڕووەک پێویستی بە 75% کەمتر زەوی کشتوکاڵی هەیە بۆ گەشەپێدانی خۆراک، ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات خۆراک بە ملیۆنان کەسی زیادە بدەین بەبێ ئەوەی پشت بە پیشەسازییە ئیستغلالکار و ناکارامەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ ببەستین،، ئەمە وەڵامی تێچووی ژیان و قەیرانەکانی کەشوهەوایە”.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.