لەوە دەکات مانگی داهاتوو مانگێکی سەرانسەری بیت بۆ مانگرتنی کرێکاران و کارمەندان لە زۆربەی بەشە پیشەسازی و خزمەگوزارییەکاندا لەسەر داخوازی ڕەوای خۆیان کە بۆ زیادکردنی مووچە و کرێ و چاكکردنی هەل و مەرجی سەر کارە.
ئەندامانی سەندیکای خزمەتگوزاریی گشتی/ کەرتی دەوڵەتی و بازرگانییەکان، the Public and Commercial Services union ، کە ئەو کارمەند و کرێکارانەی کە لە بەشی خزمەتگوزاری دەرهێنان و نوێکردنەوەی پەساپۆرت و مۆڵەتدانی لێخوڕینی سەیارە و ئەوانەی لەسەر سنورن و پشکنین دەکەن و هەندێك بەشی دیکە دەنگیان بۆ مانگرتن دا کە لە دوای نیوەی مانگی داهاتووەوە دەبێت ، بەڵام ڕؤژەکە دیاری نەکراوە تاکو دەوڵەت ئامادەکاری نەکات بۆ شکاندنی مانگرتنەکە لە ڕێگای کرێکاران ئیزراب شكێنەوە کە دەتوانرێت لە نوسینگە تایبەتییەکانەوە دەستیان بکەوێت .
حکومەت ئامادەیە بە بڕی لە سەدا 2 کرێ و موچەیان بۆ زیاد بکات بەڵام ئەمان داوای لانی کەم لە سەدا 10 دەکەن . ئەمە لە کاتێکدا کرێکارانی بەشی تایبەتی ،،نەك دەوڵەتی کرێ و موچەیان بە ڕێژەی لە سەدا 6 بەرزبووەتەوە .
سکرتێری سەندیکاکە ، مارك سێروەتکە وتی : “هیوادارم خەڵک بتوانن لە جەژنی کریسمسدا بەبێ پچڕان گەشت بکەن، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕیشی سوناک و جێرمی هانت”، [ ئاماژەیە بە سەرەک وەزیران و وەزیری دارایی ] داوای لە وەزیرەکان کرد پارەی زیاتر بخەنە سەر مێزی وتووێژ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
وتیشی ” ئێمە لێرەدا بژاردەیەکمان هەیە ئەویش کردنی مافی مانگرتنە بۆ شەش مانگ – ئەوە ئەوەیە کە یاسا ڕێگەی پێدەدات. پێشنیارەکانمان ئەوەیە کە ئەمە دەبێتە چالاکی و کردەوەیەکی پەرەسەندن کە لێرەوە دەست پێدەکات”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.