18/11/2022
ئەم کرێکارانە کە لە کارگەکاندا بە کاری ئامادەکردنی خواردەمەنی بۆ سوپەرمارکێتە گەورەکانی وەکو تێسکۆ و مۆریسن و سەینسبێری و مارکس سپێنسەر دەکەن بڕیاریان دا لە 25ی ئەم مانگەوە مان بگرن تاکو 02/01 ی ساڵی نوێ لە کاتێکدا کە زیادکردنی موچەیان بە ڕێژەی لە سەدا 6.5 ڕەتدەکەنەوە و داوای زیاتر دەکەن.
ژمارەی ئەم کرێکارانە لە حەوتسەد کرێکار زیاترن چونکە کرێکەیان ئەوەند کەمە زۆریانی ناچارکردووە کە بە پەنا بەرن بۆ سێنتەرەکانی خواردن بەخشینەوە. لە کاتێکدا کە ئەمان خواردن بۆ مشتەرییەکانی ئەو سوپەرمارکێتانە ئامادە دەکەن کەچی خۆیان پەنا بۆ بەخشینەوەی خۆراك و خواردن دەبەن.
ئەمە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە سەدان کرێکاری کارگەیەک لە ئاینتری لە نزیک لە شاری لیڤەرپوول کە کاریان دروستکردنی کرێمەکان و درێسەکانی سەر کرێم و سازدانی زەڵاتە و ئەوانەن مانیان گرتووە. ئەم کرێکارانەش لەسەر ناکۆکی موچە و کرێ کە لەگەڵ خاوەنکۆمپانیاکەدا دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.سکرتێری گشتی سەندیکای یونایت، شارۆن گراهام، وتی: “ئەو دۆخەی کە ئەم کرێکارانە ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕێک ئەوەیە کە ئەمڕۆ لە ئابووری بەریتانیادا هەڵەیە: کۆمپانیایەک کە ملیۆنان و ملیۆنان قازانج بەدەستدەهێنێت و چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەو کرێکارانەی کە لە ئێستاوە مووچەیەکی کەمیان هەیە، کەمکردنەوەی مووچە وەربگرن لە کاتێکدا نرخەکان بەرز دەبنەوە. یونایت بێ دەنگی لە هێرشکردنە سەر کار و مووچە و مەرجەکانی ئەندامەکانمان ناکات و ئەندامانی نقابەکەمان لەوێ پشتگیری تەواوی سەندیکاکەیان هەیە لەکاتێکدا مانگرتن دەکەن بۆ گرێبەستێکی باشتر.”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.