11/11/2022
دوێنێ، 5شەمە، 10/11/22 چالاکوانانی ژینگە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی دوو لە فڕۆکەخانە سەرەکییەکانی فڕۆکەی تایبەتی [ جێتی شەخسی ] بەریتانیایان گرتووە، ئەمەش لە چوارچێوەی شەپۆلی جیهانی چالاکیی دژی فڕۆکەو / فڕۆکەوانی تایبەت . ئەمە لە کاتێکدا دەکرێت کە هاوکاتە لەگەڵ ڕێکەوتننامەی گۆڕانی کەش و هەوا[COP27] کە لە شەرم ئەلشێخی میسر بەڕیوەیە.
دوو گروپ لەم جالاکییەدا بەشدارییان کرد : گروپی چالاکوانەکانی یاخیبوون لە لەناوچوون و هەروەها گروپی یاخیبوونی زاناکان کە چالاکییەکانیان لە فڕۆکەخانەی فارنبۆرۆ، لە هامپشایر و فڕۆکەخانەی لوتن ئەنجامدا
ناڕەزایەتی هاوشێوە لە تێرمیناڵەکانی فڕۆکەخانەکانی بەرلین، میلانۆ، ستۆکهۆڵم و ترۆندهایم لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی هەماهەنگدا بەڕێوەچوو کە لە 13 وڵاتدا پلانی بۆ دانرابوو کە فڕۆکە شەخسسیەکان و خاوەنەکانیانی کردبووە ئامانج. هەروەها چالاکوانان ڕۆژی چوارشەممە لە ئیبیزا و مێلبۆرن و ڕۆژی شەممەش لە ئەمستردام هەمان جۆری جلاکییان ئەنجامدا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی نیوز، داتاکانی FlightRadar دەریخستووە لە نێوان 4 بۆ 6ی ئەم مانگە 36 فڕۆکەی تایبەت لە شەرم ئەلشێخ نیشتوونەتەوە هەروەها 64 فڕۆکەش بەرەو قاهیرە فڕیون کە 24 فڕۆکەیان لە شەرم ئەلشێخەوە هاتبوون.
گروپی یاخیبوون لە لەناوچوون وتی: “هەڵمەتەکە شێوازی ژیانی کەش وهەوا ، تێکدەرانی ژینگەی وەکو جێتە شەخسییەکان و ملیاردێر و فرە ملیۆنێرەکان دەکاتە ئامانج، کە خەریکە تێکچوونی ژینگە توندتر دەکەنەوە و زۆرینەی جیهانیش مەحکوم دەکەن بە ژیانی هەژاریی.”
ئەو چالاکوانانە ئاماژەیان بەوەشکردووە کە داوا لە کەسایەتییە بەرزەکان دەکەن کە لە کۆبونەوەکەی شەرم ئەلشێخدان ، بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەت قەدەغە بکەن، کە بە وتەی خودی بەشدارییبوانی ئەو کۆبونەوەیە 5 بۆ 14 هێندەی فڕۆکە بازرگانییەکان بۆ هەر سەرنشینێک پیسکەرترن، هەروەها 50 هێندەی شەمەندەفەرەکان پیسکەرترن” گروپی یاخییبون لە لە ناوچون ئەوەشیان وت کە کەمپەینکاران داوای باج لەسەر ئەو کەسانە دەکەن کە زۆرجار فڕین دەکەن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و یارمەتی کۆکردنەوەی پارە بۆ خەرجکردنی ئەو زیانانەی کە بەهۆی تێکچوونی کەش وهەوا تووشی بووە.
گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ کە چالاکی ڕژانی شۆرەبای تەماتەی بەسەر تابلۆکەی ڤان کوخدا ئەنجام دا کە لەم چالاکییەشدا بەشداریکرد دەڵێت: “وەک گەنجێک، تاکە داهاتوویەک کە لەبەردەممدا دەیبینم، داهاتوویەکی برسێتی بەکۆمەڵ، وشکەساڵی توند، ئاگرکەوتنەوەی کێوی، لافاو و داڕمانی کۆمەڵگایە “. دەبێت ئەم جۆرە چالاکییانە بکەین و ژیانی ڕۆژانە بوەستێنین ، چونکە بە پەلە بەرەو کارەساتی کەش وهەوا دەڕۆین، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت بەردەوامە لە خیانەتکردن لە من و نەوەی من و خەڵکی باشووری جیهانی بە دەرکردنی مۆڵەتی نوێی پشکنین و دەرهێنانی نەوت”.
بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە یازدە ئەندامی ڕێکخراوی نەوتی جەست ستۆپ ئۆیل [ Just Stop Oil لە دادگاکان ئامادەبن، دوای ئەوەی تۆمەتبارکرابوون بە هۆکاری بێزارکردنی گشتی. ئەم گروپە سەراپای مانگی ئۆکتۆبەر هەموو ڕۆژێك چالاکییان ئەنجامداوە و هەروەها لەم مانگەشدا 4 ڕۆژی توانییان سەیارە لە مۆتۆروەی 25 بۆ ماوەیەکی زۆر ڕاگرن .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.