زاهیر باهیر
10/11/2022
دوێنێ، 4شەمە تارانێ عەلیدۆستی تەمەن 38 ساڵی ئەکتەر هەڵوێستی شؤڕشگێڕانە و مرۆیانەی خۆی بە ئاشکرا بۆ پاڵپشتی ڕاپەڕیوانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وێنەی بێ پۆشینی لەچك لە ئینستەگرام بڵاوکردەوە. عەلیدۆستی ئەکتەرێکی بەناوبانگ و ناسراوی ئێرانە. ئەوە هەر لە دەیەکانی سەرەتای تەمەنییەوە کاری هونەری کردووە و لەسینەماکانا دەرکەوتووە، ئێستاش لە سەراپای سینەماکانی ئێراند ڕۆڵی هەیە و زۆر ناسراوە و چەند جارێکیش خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاات ئۆسکار .
قسە و کرداری ئەو بۆ پاڵپشتی ڕاپەڕیوان وەکو قسە و ڕەفتاری ئێمەی دانیشتوو لە پشتی کۆمیپیوەتەرەوە و بخۆر بەگی بێ مەترسی و بی گرفت نییە کە هەر پێچێك بە سکماندا دێت و لە بەتاڵی و حەتاڵیی سواڵی لایکرکردندا پۆستێکی بێ سەروبەرە دەکەین کە خۆشمان نازانین کە ئایا ئەو پۆستە بە سوود یا زیانی ڕاپەڕیوانی جەماوەریی ئێران و ئەنجامەکەی دەگەەڕێتەوە یانا.
زانیاری زیاتر لەسەر هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی بە فیعلی ئەو :
ئەو دروشمی : ژن ، ژیان ، ئازادیی ، بە کوردی لای خۆیەوە داناوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام، ئەو ئەکتەرە سوێندی خوارد کە بە “هەر نرخێک بێت” لە زێدی خۆی بمێنێتەوە، وتی پلانی هەیە کارەکانی ڕابگرێت و لەبری ئەوە پشتگیری لە کەسوکاری ئەو کەسانە بکات کە لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون یان دەستگیرکراون. ئەو دەڵێت: “من ئەو کەسەم لێرە دەمێنمەوە و هیچ نیازێکم نییە بچمە دەرەوە”، ڕەتیدەکاتەوە هیچ پاسپۆرت و شوێنی نیشتەجێبوونی لە وڵاتانی بیانەدا هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەمێنمەوە، کارەکەم ڕادەگرم. من لە تەنیشت بنەماڵەی زیندانییەکان و ئەوانەی کوژراون دەوەستم. من دەبمە داکۆکیکاریان”، ئاماژەی بەوەشکردووە “من شەڕ بۆ ماڵەکەم دەکەم ، من هەر باجێک دەدەم بۆ ئەوەی لە پێناو مافەکانمدا بوەستمەوە، لە هەمووی گرنگتر باوەڕم بەو شتانە هەیە کە ئەمڕۆ پێکەوە بنیاتیان دەنێین”.
ئەو وەک داکۆکیکارێکی ڕاشکاوانە لە مافەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤی فراوانتر لە ئێران ناسراوە. کەسایەتییە سینەماییەکانی ئێران تەنانەت پێش دەستپێکردنی بزووتنەوە و ناڕەزایەتییەکان لەژێر فشاردا بوون، لە ناویشیانا ئەم.
کاتێک لە تشرینی دووەمی 2019 ناڕەزایەتییە گەورەکان وڵاتی هەژاند، عەلیدووستی ڕایگەیاند کە ئێرانییەکان “ملیۆنان دیل”ن نەک هاووڵاتی.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.