09/11/2022
سەندیکای زانکۆ و کۆلێژەکان دەڵێت پێشبینی دەکرێت 70 هەزار وانەبێژ و ستافی دیکە بەشداری بکەن لە مانگرتنی داهاتوودا.
بڕیارە لانیکەم 70 هەزار کارمەندی زانکۆکان مانبگرن، ئەمەش لە دوایین قۆناغی ئەو شەپۆلی چالاکییەکانن کە لە زستانی ئەمساڵدا لە سەرانسەری بەریتانیا بەڕێوەدەچێت. سەندیکای زانکۆ و کۆلێژەکان ڕایگەیاند کە پلانی مانگرتنی سەرانسەری خۆی لە ڕۆژانی 24 و 25 و 30 ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت و کارمەندان و وانەبێژانی 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا ڕێوشوێنی چالاکی مانگرتن دەگرنەبەر سەبارەت بە مووچە و مەرجەکانی کارکردن و خانەنشینی.
سەندیکاکە ڕایگەیاندووە، نزیکەی 2.5 ملیۆن خوێندکار کاریگەرییان لەسەر دەبێت بەڵام “دەتوانرێت ئەمە ڕوو نەدات ئەگەر خاوەنکارەکان خێرا هەنگاو بنێن و ئۆفەری باشتر پێشکەش بکەن. ئەگەر نەیکەن، چالاکیی مانگرتن لە ساڵی نوێدا پەرەدەسێنێت شانبەشانی بایکۆتی نمرەدان و هەڵسەنگاندن.”
جۆ گرەدی، سکرتێری گشتی سەندیکای UCU[ ئاماژە بە نقابەیە] وتی: “کەمپەکان واتە داخلییەکانیش لە سەرانسەری بەریتانیا بیر لە چالاکیی مانگرتن دەکەنەوە ، بە قەبارەیەك کە پێشتر نەبینراوە. حەفتا هەزار و وانەبێژ و کارمەند ماندەگرن و ڕوونی دەکەنەوە کە دابەزینی مووچە و بڕینی خانەنشینی و دامەزراندنی کاتی و بێ ئایندە ڕەتدەکەنەوە قبوڵی ناکەن “. …” ئەمە بوونی چۆیسە ، بژاردەیە، ئیدارە و سەرۆکی زانکۆ هەڵیدەبژێرن کە سەدان هەزار پاوەند بدەن بە خۆیان لە هەمان کاتدا ئەندامەکانمان ناچار دەکەن گرێبەستی کەم مووچە و نەبوونی زامنێتی کار و ئایندە بەسەرمانا دەسەپێنن تا ڕادەی ئەوەی کە زۆرێك لە سەر سێنتەری خۆراك بەخشینەوە دەژین. بۆ خۆشیان جۆرە ژیانێکی تر و مامەڵەیەکی باشتر و پارە و موچەی باشتر هەڵدەبژێرن.”………”ئەگەر سەرۆك و جێگرەکانی زانکۆکان جددی نەبن، پەیامەکەمان سادەیە – ئەم هێرشەی مانگرتن تەنها سەرەتایەکە.”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.