زاهیر باهیر
07/11/2022
ڕەفتار و سەرکوتکردنی پۆلیس و حکومەتەکان هیچ جیاوازییەکی نییە لە هیچ شوێنیکی ئەم جیهانەدا . دوێنێ پۆلیس لە سەر گومانی ئەوەی کە باوەڕیان وایە کە ئەو گروپەی سەرەوە ئەمڕۆ دووشەمە چالاکییەك دەکەن بە داخستنی مۆتۆڕ وەی 25 هەر لەبەر ئەوە هەڵسان بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی 3 چالاکەوان.
هەر بیهێنەرە پێشچاوی خۆت لێرەش هەر هەمان شت دەکرێت کە لە ولاتانی دیکەدا هەر بۆ نموونە ئێران دەکرێت . لەو وڵاتانەش هەر لە سەر گومان و هەبوونی ناو لە لایان، دەدەن بەسەر چالاکوانانا و دەیانگرن . لە کاتێکدا گروپێی زۆر بچوك چالاکی هێمنانە و ناتووندوتیژ ئەنجام دەدات هەر لە 32 ڕۆژ چالاکیدا 677 کەسیان گیراوە و لەمانە 111 کەسیان غەرامە بە شێوەی جیا جیا کراون. بۆ وەستانی ئەم چالاکیانەش 9438 پۆلیس بە شفت کاردەکەن . زۆر ئاسسایانە دەتوانین ئیتر بزانین ئەوەی کە لە ئێراندا بۆ 8 هەفتە ڕوودەدات گەر بۆ 3 ڕۆژ لێرە ڕوی بدایە بە دەیەها هەزار کەس دەسگیر دەکرا وبە سەدەهاش دەکوژرا بێ لە هەڵسانی تەیارە و خستنە سەر شەقامی پۆلیس و هێزی سەربازی و ڕاگەیاندنی قەدەخەی هاتوو چۆ. بێ گومان ئەمە پاساوی جیاوازی و باشتری حکومەتی ئێران نادات بۆ من هەموو حکومەتان و دەوڵەتان هەر هەموویان بێ جیاوازی فاشی و دیکتاتۆرن ، توندووتیژی و هێمنیان وەکو تاکتیك بۆ مانەوە و پاراستنی سیستەمەکە و پایە سەرەکییەکەی بەکاردەهێنن.
لە پاساوی کارەکەیاندا پۆلیس دەڵێت ” هەموو ئەوانەی دەستگیرکراون گومانیان لێدەکرێت کە پیلانگێڕییان کردووە بۆ دروستکردنی بێزاری گشتی پێچەوانەی بڕگەی 78ی یاسای پۆلیس و تاوان و سزادان و دادگاکان ، …..ئەگەری ئەوە ماوە کە تۆمەتبارانی هەڵپەسێردراو هێشتا بەنیازن ببنە هۆی تێکدانی نایاسایی بۆ خەڵک….پۆلیس تیمێکی پسپۆڕی کۆکردۆتەوە و ئەفسەری پۆلیسی لە سەرانسەری پایتەختەوە کۆکردۆتەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو چالاکییانە”.
لە وەڵامی پۆلیس دا ئەمانیش دەڵێن ” لەبەر قەیرانی کەشوهەوا گروپەکە داوای لە حکومەت کردووە دەستبەرداری پلانەکانی مۆڵەتدان بە زیاتر لە 100 پڕۆژەی نوێی نەوت و گاز بوەستێنن کە بڕیارە ئەو پرۆژەیە تا ساڵی 2025 جێ بەجێ بکرێت و هاوکاری زیاتریش بۆ ئەو کەسانە کە پارەی دانی وزەیان نییە”
گروپی جەست ستۆپ ئۆیل لە ڕاگەیاندنەکەیاندا درێژەی پێدەدەن و دەڵێن “شکستی سیاسەتەکان … ملیۆنان کەس ناچار دەکات بچنە خانەی هەژاری و ڕووبەڕووی بژاردەی نێوان گەرمکردنەوە، خواردن دەبنەوە، یان دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییە سەرەتاییەکان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای دەیان ساڵ لە زانیاری هەڵە و خراپبوونی کەشوهەوا، ڕووبەڕووی قەیرانێکی وجودی دەبینەوە لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە بە ئازیزمانەوە لەدەستی دەدەین . پێویستە لە ئێستاوە سیاسەتی مۆڵەتدان بە پرۆژەی نەوت و غازی نوێ لە چاڵ بنێن و پێویستە سیاسەتەکانمان بگۆڕین، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەمووان قسەیان هەبێت لەو بڕیارانەی کە داهاتووی مرۆڤایەتی دیاری دەکەن”.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.