پرۆتیستی قوتابیانی قوتابخانەیەکی سەرەتایی و باوك و دایکیان لە لەندەن

04/11/2022

شەقام و بۆشایی بەردەمی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە یەكێک لە شارەوانییەکانی ڕۆژهەڵاتی لەندەن ، لە لایەن شارەوانییەوە تێکدەدرێت و شەقامێکی دیکەی لێ دروستدەکرێت.

سەرۆکی شارەوانی دەیەوێت شەقامی قوتابخانەکە لاببات، لەوانەش داخستنی ڕێگاکانی دەوروبەری لە کاتی چوونی قوتابیان و بەربوونیاندا.

وێنەیەك لە وێنەکان هی شەقامەکەیە کە لەوە دەکات شارەاوانی لەژێر فشاری بەکاربەرانی سەیارەدا بیەوێت کە شەقامەکە فراوانتر بکات و ڕێگاش بە هەومو جۆرە سەیارەیەك بدات کە پێیدا برۆن .

شارەوانی لەترسی نارەزایی باوکان و دایکان و قوتابییەکان ئێوارەی 4 شەمە کە مەکتەبە تەواو بوو و تاریك داهات تیمێکی ئامادەکراوی نارد بۆ تێکدانی شەقامەکە.  بەڵام هەر ئەوەندەی دایکێک بینی قووی کرد بە دایکان و باوکانی تردا لەگەڵ مدناڵەکانیانا و هاتنە بەردەم ئیشکەرەکان چالاکی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا  تاکو بیانوەستێنن .

ئەو دایکە دەڵێیت ، “ئیشکەرەکان کەرەسە و ئامراز و  بارهەڵگرێکی گەورەیان هەبوو و دەیانویست سیاجەکان تێکدەن بەڵام ئێمە کەوتینە ڕێگاکە، سەرکەوتینە سەر بەربەستەکان و دواتر وەستان چونکە کارکردنیان  زۆر مەترسیدار بوو بۆیان“.

ئەو دایکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە یەکێکە لە پیسترین شوێنەکانی لەندەن. منداڵانی تاوەر هاملێتس [ ناوی شارەوانییەکەی] توانای سییەکانیان کەم دەبێتەوە بەهۆی ئاستی بەرزی پیسی کاربۆنەوە. لێرە ژمارەی خاوەن سەیارە / ئۆتۆمبێلمان زۆر کەمە، بەشێکی زۆری هاتوچۆی بەیانیان لێرە ئەو کەسانەن کە بە ئۆتۆمبێل دەڕۆن بۆ سەرکار .  ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەقامەکە زۆر تەسکە.  پێش ئەوەی کە ئەم سۆشتە و جۆری شەقامەکە  ئاوا بێت هەموو بەیانیان و پاشنیوەڕۆ سەدان منداڵی بچووک لەوێدا بوون کە زۆر قەرەباڵغ بوو.   لە ڕۆژێکی باراناوی وەک ئەمڕۆدا، هەمیشە ئۆتۆمبێل زیاترە و زۆر ترسناکە گەر ئەم شۆستە و جادەیە لاببرێت.  ئەنجومەنی  شارەوانی دەیەوێت ئەمە بۆ مەبەستی ئایدیۆلۆژی لاببات

یەکێکی دیکە لە ڕێکخەرانی هەڵمەتەکە دەڵیت “هەموومان کاریگەری ڕۆژانی 40، پلەی گەرمیمان لە هاویندا بینی، لێرە لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن ترسناک بوو. هەروەها لافاوێکی زیاتر دەبینین..  کاری داهاتوو دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و پاراستنی منداڵەکانمان بێت لە پیسبوون”

ئەمان ئەوەش دەڵێن کە شارەوانی ڕاوێژی تەواوی بە دانیشتوان نەکردووە لەمەی کە بە دەستیوەیەتی بیکات.  لە ئێستادا شارەوانی لەژێر فشاری ئەماندا ناچار بووە بەوەی کە پرۆژەکە ڕاوەستێنی و لەگەڵ دایکان و باوکانی قوتابییەکاندا دانیشتن بکات.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: