کە تۆ پۆلیسی ئاوات هەبێت، ئیتر پۆلیسی فەرمیت بۆچییە؟

زاهیر باهیر

30/10/2022

ئەو وێنانەی کە تۆ دەیانبینیت، ئەوانە وێنەی چالاکوانی گروپی ” نەوت بوەستێنە بیوەستێنە”  لە دوێنێ شەمە ، 29/10، لە چالاکییەکیاند کە لە یەك دوو شەقامێکی ناوجەرگەی لەندەن و سەر جسرێکدا ئەنجامیان دەدا ، شۆفێرەکان و خەڵکەکانی دیکە ئاوا مامەڵەیان کردن.

ئاوا ڕایان دەکێشان و  دەیانویست لە سەر شەقامەکە دووریان بخەنەوە بێ گوێدانە ئەوەی کە ڕەنگە ئەم کەسە نەخۆش بێت ، فشاری خوێنی هەبێت، نەخۆشی دڵی لەگەڵدا بێت و کارەکەی ئەو ببێتە هۆی مردنی.

یەکێکیان لە کاتی ڕاکێشانیدا  وتی ” من ئەم کارە دەکەم چونکە دڵم دەیەشێت و ژان دەکات کە شاهیدی ئەو کارەساتانە بم کە بەهۆی کردارەکانمانەوە ڕوودەدەن و بەردەوام دەبن، هەروەها ژیان لە جیهانێکی لەڕووخاودا بژین و هیچ نەکەم بەرگە ناگیرێت.”

ژنێکی 57 ساڵەش وتی ئەمڕۆ بەشداری هەڵمەتی ئەم گروپە دەکەم  چونکە بۆ من پێدەچێت گرتنەبەری رێوشوێنی ڕاستەوخۆی ناتوندوتیژی تاکە بژاردە بێت کە بۆ من مابێتەوە.”

یەکێکی دیکەیان وتی ” حکومەت کاریگەرییە وێرانکەرەکانی باری نائاسایی کەشوهەوا بە جددی وەرناگرێت، هێشتا مۆڵەتی نوێی نەوت و گاز دەدەن لە کاتێکدا ڕوونە کە نەوت و گاز کێشەکەیە نەک چارەسەر،  ناتوانم لە ماڵ دانیشم و  سەیری ئەو کەسانە بکەم کە لە سەرانسەری جیهاندا ئازار دەچێژن، لە ئێستادا دەزانم کە ئەگەر خێرا مامەڵە نەکەین، خەڵکی زیاتر و زیاتر لە ئێستا و لە داهاتوودا زیاتر و زیاتر تووشی کارەساتی پەیوەست بە کەشوهەوا دەبن”

هاوکاتیش یەکێك لە سەرۆکانی پۆلیس لە ڕەتکردنەوەی چالاکییەکانی ئەم چالاکوانانەدا وتی  ئەمە کاریگەری لەسەر سەرچاوەکانی پۆلیس بۆ کۆمیتییە  ناوخۆییەکان دەبێت،  لە 1ی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە 7900 شۆفێری ئەفسەر پێویست بووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم چالاکییە بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت لەندەن لە جووڵەدا بمێنێتەوە و کاریگەری جددی لەسەر کۆمێنێتییەکە کەم بکرێتەوە.”

دەبینین کە دەوڵەت چ زەلزەلەیەکێتی بە دەست گروپێکی بجوکەوە کە چالاکی راستەوخۆ ئەنجام دەدەن ، ئیتر هیچ بەهانەیەك نامێنێتەوە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن بە خەڵکانێکی کەم هیچ ناکرێت .

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: