کرێکارانی بەندەری لیڤەرپول بۆ جاری دووهەم ماندەگرنەوە

24/10/2022

پاش شكستهێنانی وتووێژی نێوانی نقابە ، یونایت ، کە کرێکارانی بەندەری لیڤەرپول ئەندامن تێیدا ڕۆژی هەینی ڕابوردوو، کرێکارەکان کە نزیکەی 600 کرێکارن  بڕیاریان دا لە ئەمڕۆوە، دووشەمە، بۆ دوو هەفتە مانبگرن .

کرێکارانی بەندەری لیڤەرپوول لە مانگی ئەیلولدا یەکەم چالاکیی پیشەسازییان کە مانگرتن بوو چەند کاتژمێرێک دوای پرسەی شاژن دەستپێکرد، ، کاتێک کە ڕازی نەبوون بە ئۆفەرەکەی خاوەنکارەکەیان کە بە ڕێژەی  8.3% بوو ئەمان ڕەتیان کردەوە.

سکرتێری گشتی یونایت، شارۆن گراهام، وتی تیمی یونایت “بە نیەتێکی باشەوە دانوستانیان لەگەڵ پیل پۆرتس [ خاوەنکار] کردووە، بەڵام گفتوگۆکان بە گاڵتەجاڕی کۆتایی هات، ئەو گرێبەستەی کە لە نێوان یونایت و بەڕێوەبەرایەتی باڵای بەندەرکە  رێککەوتبوون،  لەلایەن دەستەی کارگێڕیەوە دەستی تێخرا و وەستێنرا“.   ئەو وتیشی ” چالاکی مانگرتن لەلایەن ئەندامەکانمانەوە و بە پشتیوانی تەواوی یونایتد دەچێتە پێشەوە.”

گراهام پیل پۆرتسی  [ خاوەەنکارەکە ] بە ” بێمتمانەیی لە ڕەفتاریا”  و هەوڵدان بۆ هەڕەشەکردن لە هێزی کار تۆمەتبار کرد و وتی ئەمە تەنها ناکۆکییەکەی زیاتر کردووە.  هەر ئاواش ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دەستەیی بەڕیوەبەری کۆمپانیاکە گرت بۆ ڕاگەیاندنی  ئاگادارییەکی فەرمی بۆ 132 کرێکار  لە دوای مانگرتنەکان لە بەندەرەکە، وکو ئامادەکارییەك بۆ کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیە لەسەر کار. شارون ئەوەشی وت کە ئەو کارەی  دەستەی بەێوەبەر کە پێشنیار کراوە هیچ مانایەکی نییە لە کاتێکدا کە پیل پۆرتس خواستی خۆی بۆ فراوانکردن و بوونی زیاتری کرێکار ڕاگەیاندبوو.

لەلایەکی دیکەوە، کرێکارانی بی تی [ تەلەفوناتی بریتانیا]  و ئۆپنریچ [ بەشێکی دیکەی کرێکاران ]  هەر ئەمڕؤ ، ڕۆژی دووشەممە مانگرتنی نوێ ئەنجام دەدەن وەک بەشێک لە ناکۆکییەکی درێژخایەنی مووچە.  مانگرتنی 24 کاتژمێری ئەندامانی سەندیکای کرێکارانی پەیوەندییەکان کە دوایین شەپۆلێکی وەستانی کارکردنە و تەواوکەری  چەند هەفتەی ڕابردوودوە، کە 999 ئەندامی نقابە لەخۆدەگرێت.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: