سەرکوتکردنەکان دڕندانەتر و خۆێناوی تر دەبن

22/10/2022

لەگەڵ بەردەوامبوون و فراوانبوون و بەهێزبوونی خۆفپیشاندان و نارەزاییەکانی ئێران، دەسەڵاتیش لە ڕێگای چەقۆ وەشێنەکانییەوە هەڵمەتە دڕاندانەکانیان زیاتر دەکەن .  هەڵمەتەکان هەموو لایەناکانی گرتۆتەوە : قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستیان و هونەرمەندان و نوسەران و کرێکاران و کاسبکاران و بێ کاران و منداڵان  هەموو توێژاڵە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی ئێران .

  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان ژمارەی گیراوان دەستبەسەرکراوان خۆی داوە لە 12 هەزار و 500  و ئەو 200 کرێکارەی پاڵاوگەیەکی نەوت کە دوو هەفتە لەمەبەر مانیان گرتبوو هەموویان گیراون .

یەکێتی نوسەرانی ئێران ئاوا باسی لە بارودۆخەکە کردووە  “سەرکوتکردنی ئەو کەسانەی کە بە دەستی بەتاڵ ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ڕووداوێکی ڕۆژانە بووە.  بەڵام ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەسەر منداڵان و زیندانیاندا هات، یەکێکە لە ڕەشترین لاپەڕەکانی تۆماری حکومەتی ئێستا

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر قوتابخانە و زیندانەکان و لێدان و کوشتنی منداڵان و زیندانیان کارەساتێکە لەدەرەوەی کوشتنی خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکان بەڕیوەدەچێت.   لەم قۆناغەی سەرکوتکردندا حکومەت وەک هەمیشە نکوڵی لە واقیع دەکات و دەنگۆ بڵاودەکاتەوە و ڕای گشتی دەشێوێنێت بۆ ئەوەی هەوڵەکانی ڕێکخراو و گروپەکانی خەڵک بۆ دەربڕینی ڕاستییەکان پووچەڵ بکاتەوە”.

ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە پارێزگای تاران سێ هەزار کەس دەستبەسەر کراون کە 835 کەسیان لە زیندان ماونەتەوە کە 200 کەسیان خوێندکاری زانکۆ بوون. دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا ئاگر لە ناو ئەو دامەزراوەیە کەوتەوە، 1300 کەس لە زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی تارانی گەورە کراون.  ئاماری 12 هه‌زار و 450 ده‌ستبه‌سه‌ر له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی مافی مرۆڤی ئێرانی حرانه‌وه‌ دراوه‌.

لە قوتابخانەکاندا هێزە ئەمنییەکان داوا لە مامۆستایان دەکەن کە کێشە سازەکان دەستنیشان بکە. ئەگەر رەتی بکەنەوە مەترسی دەستگیرکردنیان لەسەرە. بەپێی زانیارییەکان، مامۆستایەکی تاران دوای ئەوەی هەوڵی پاراستنی قوتابییەکانی داوە، بە دەستی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست داوە. هەروەها هەندێک لە زانکۆکان پێش دانیشتنی دیسپلینیی خوێندکاران لە پۆلەکان قەدەغە دەکەن لەسەر تێوەگلانیان لە خۆپیشاندانەکاندا.

ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی یەکێتی مامۆستایان “هاتنە ناوەوەی هێزی ئەمنی و سەربازی و یەکپۆشی” بۆ ناو قوتابخانەکان بە “پێشێلکردنی تایبەتمەندی قوتابخانە و فەزای پەروەردەیی” و “سەرکوتکردنی سیستماتیک” وەسف کردووە. نووسراوە: ناتوانین لە ناوەڕاستی باروت و ئاگر و فیشەکدا تەرکیز لەسەر تەختە ڕەشەکە بکەین.  لەم ڕۆژگارە مێژووییانەی خەڵکدا ژمارەیەک خوێندکاری بێتاوانی ئەم وڵاتەتان بە دڵ پڕ لە ڕق و دەست پەڵەی خوێنەوە کوشتن و شانازیتان پێوە کرد.  پێکەنینی  سەرخۆشیتان  هەمووان دەیبیستن ”

لە لایەکی دیکەشەوە ئێڵناز ڕکابی دەستبەسەرە و بڕیارە گەر ئەوەی حکومەت دەخوازێت لێی نەیکات ئەوە ماڵەکەی باوکی کە بایی 276 هەزار پاوەندە دەکرێتە موڵی حکومەت .

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: