21/10/2022
چالاکییەکانی گروپی ‘ نەوت بوەستێنە” لەم مانگەدا هەموو ڕؤژێك چالاکیییەکیان ئەنجامداوە دوێنی ، 5شەمە ، 20/10 بیستەمین چالاکییان ئەنجامدا کە ڕەنگکردنی دیوارەکانی یەکێک لە شۆپە بەناوبانگەکانی لەندەن بەناوی هاروتەوە بوو ، کە پێشتر هی موحەمەد عەلی فەیاد باوکی ئەو کوڕەی کە لەگەڵ دایەنەی کۆنە ژنی مەلیك چارلس ، بە ڕووداوی سەیارە مرد .
گروپێکی 30 کەسی سەعات 9 ی سەر لەبەیانی چوونەتە بەردەم شۆپەکە و دوانیان ئەوەیان کردوە ئەوانی دیکەشیان شەقامەکەی بەردەمی شؤپەکەیان بۆ ماوەیەك داخست و ڕێگایان لە سەیارە گرت. یەکێك لە چالاکوانەکان بە میدیای وت:
” حکومەتەکەمان لەڕووی تاوانەوە بێتوانا و لەڕووی ئەخلاقییەوە ئیفلاس بووە. ئەوان چالاکانە هەوڵی خێراکردنی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینی دەدەن، کە دەبێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس، لە هەمان کاتدا شکست دەهێنن لە چارەسەرکردنی خراپترین قەیرانی تێچووی ژیان کە ئەم وڵاتە تا ئێستا بینیبێتی. خەڵکانی بارخوار و بێ دەرەتان لەم زستانەدا لە ماڵەکانیاندا ڕەەقدەبنەوە تا مردن لە کاتێکدا حکومەت رەتیدەکاتەوە باج لەسەر دەوڵەمەندەکان و کۆمپانیا گەورەکانی وزە بسەپێنێت کە قازانج لە نەهامەتییەکانمان دەکەن.”
لەو چالاکییەدا ئەو دوو کەسەی کە بۆیەی دیوارەکانی شۆپەکەیان کرد گیران لەگەڵ 18 کەسی تریان کە شەقامەکەیان داگیرکردبوو.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.