18/10/2022
ڕۆژی 13 ی مانگ داویانە بەسەر قوتابخانەیەکدا لەبەر ئەوەی قوتابییان ئامادە نەبوون سرودی مەدح و سەنا بە ئایەتوڵا خامەنەییدا بڵێن. لەبەرئەو زۆریان داوە لە قوتابییەکان و تا ڕادەی ئەوەی کە هەندێك لەو قاتابییانە بە پەلە گەیەنراونەتە خەستەخانە بەڵام بە داخەوە قوتابییەکی 16 ساڵ بە ناوی ئەسرا پەناهی لەو لێدان و ئەشکەنجەیەدا گیانی لە دەستداوە.
لەم ویکەندەی کە تێپەڕی لە دانشگەی ئەسفەن قوتابییەکان نەخشەی ئێرانیان بە رەنگی سوور کە هێمایە بۆ خوێن کێشاوە شوێنی دەستیان لەسەری داناوە و هەڵیانواسیوە و خۆشیان چالاکی ” دانیشە و مەجوڵێ لە شوێنی خۆت-یان” بەکارهێناوە
یەکێتی مامۆستایان ڕاگەیاندنیێكیان لەسەر وەحشیەتگەری بەڵتەچییەکان دەرکردووە داوای دەست لەکارکێشانەوەی یوسف نوری وەزیری پەرەوەردە و ڕؤشبیری دەکەن.
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان تا بێت فراوانترو خۆگرتر دەبێت چین و و توێژالە کۆمەڵایەتییەکانی هەموو ئێرانی گرتۆتەوە قوتابییە منداڵەکانیش بوونەتە بەشێكی ئەم ناڕەزاییە.
قوتابییەکی گەنج دەلێت ” “لە ئەردەبیل یەک خزمم نییە، بەڵام بەم سەرکوتکردنە دڕندانەیە بۆ سەر خوشکەکانمان کە تەمەنیان تەنها 16 ساڵ بوو، هەموو میللەتیان بەئاگا هێنایەوە“. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرگیز نەماندەزانی ئەوەندە یەکگرتووین – لە سەرانسەری ناوچەکانی بەلوچ و هەروەها ناوچە کوردییەکان. ئێستا جیهان باسی نیکا و سارینا و ئەسرای بیستووە، بەڵام ئەوەندە منداڵی دیکەی بێ ناو هەن کە ئێمە هیچیان لەبارەیەوە نازانین”.
هاوکاتیش ژیانی شاخەوان ئیلناز ڕیکابی لە مەترسسیدایە . دوای بەشداریکردنی لە بۆنەی پاڵەوانی نێودەوڵەتی لە شاری سۆل- کۆریای جنوبی بە بێ لەچك . هەر بە گەیشتنەوەی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران یەکسەر دەستبەسەر کراوە و تەلەفون و پەساپۆرتەکەی لێسەنراوە و بێ هەواڵ ماوەتەوە.
ڕۆژی 13 ی مانگ داویانە بەسەر قوتابخانەیەکدا لەبەر ئەوەی قوتابییان ئامادە نەبوون سرودی مەدح و سەنا بە ئایەتوڵا خامەنەییدا بڵێن. لەبەرئەو زۆریان داوە لە قوتابییەکان و تا ڕادەی ئەوەی کە هەندێك لەو قاتابییانە بە پەلە گەیەنراونەتە خەستەخانە بەڵام بە داخەوە قوتابییەکی 16 ساڵ بە ناوی ئەسرا پەناهی لەو لێدان و ئەشکەنجەیەدا گیانی لە دەستداوە.
لەم ویکەندەی کە تێپەڕی لە دانشگەی ئەسفەن قوتابییەکان نەخشەی ئێرانیان بە رەنگی سوور کە هێمایە بۆ خوێن کێشاوە شوێنی دەستیان لەسەری داناوە و هەڵیانواسیوە و خۆشیان چالاکی ” دانیشە و مەجوڵێ لە شوێنی خۆت-یان” بەکارهێناوە
یەکێتی مامۆستایان ڕاگەیاندنیێكیان لەسەر وەحشیەتگەری بەڵتەچییەکان دەرکردووە داوای دەست لەکارکێشانەوەی یوسف نوری وەزیری پەرەوەردە و ڕؤشبیری دەکەن.
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان تا بێت فراوانترو خۆگرتر دەبێت چین و و توێژالە کۆمەڵایەتییەکانی هەموو ئێرانی گرتۆتەوە قوتابییە منداڵەکانیش بوونەتە بەشێكی ئەم ناڕەزاییە.
قوتابییەکی گەنج دەلێت ” “لە ئەردەبیل یەک خزمم نییە، بەڵام بەم سەرکوتکردنە دڕندانەیە بۆ سەر خوشکەکانمان کە تەمەنیان تەنها 16 ساڵ بوو، هەموو میللەتیان بەئاگا هێنایەوە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرگیز نەماندەزانی ئەوەندە یەکگرتووین – لە سەرانسەری ناوچەکانی بەلوچ و هەروەها ناوچە کوردییەکان. ئێستا جیهان باسی نیکا و سارینا و ئەسرای بیستووە، بەڵام ئەوەندە منداڵی دیکەی بێ ناو هەن کە ئێمە هیچیان لەبارەیەوە نازانین”.
هاوکاتیش ژیانی شاخەوان ئیلناز ڕیکابی لە مەترسسیدایە . دوای بەشداریکردنی لە بۆنەی پاڵەوانی نێودەوڵەتی لە شاری سۆل- کۆریای جنوبی بە بێ لەچك . هەر بە گەیشتنەوەی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران یەکسەر دەستبەسەر کراوە و تەلەفون و پەساپۆرتەکەی لێسەنراوە و بێ هەواڵ ماوەتەوە.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.