15/10/2020
ئەم گروپە چالاکترین گروپە لە بریتانیادا لە زۆرێك لە کەسانی نێو گروپە چەپ ڕادیکالەکانەوە هاتوون . لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا 1600 کەسیان لێگیراوە و 79 کەسیان لە بەندیخانەدایە.
چالاکی ئەم گروپە پۆلیس و دادگا و بزنس و تەنانەت ئەوانەشی دەچن بۆ سەر کار یاخود هەر سەیارەیان هەیە بێزار و هەراسان کردووە . لەماوەیەکدا کاردانەوەیەکی ئاوا بێ وێنەیان هەبوو لە ڕێگە پێنەدان بە تەنکەرەکانی بەنزین و گازۆیل بگەنە بەنزینخانەکان تا ئەو رادەیەی کە لە ڕۆژئاوای میدلەند ڕێژەی هاتنی تەنکەرەکان هاتە سەر لە سەدا 43 و لە لەندەندا هاتە سەر لە سەدا 44 و لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلەند هاتە سەر لە سەدا 48 .
لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەموو ڕۆژێك لە شوێنی جیا جیای هەستیار و قەرەباڵغدا چالاکی خۆیان ئەنجامدەدەن . ڕۆژی 5شەمە دایان بەسەر وەتەرلودا لە لەندەن کە دەکەوێتە پشت ڕوباری تایمسەوە و سێ ڕێڕەوی سەرەکییان لە دەورو بەری فولکەکە داخست . دوێنێ هەینی دوو کچی گەنجیان چوونە ناو گەلەری نەتەوەییەوە بە دۆشاوی تەماتە تابلۆی گوڵەبەڕۆژەی ڤان کوخییان عەیبەدار کرد و بە خەڵکەکەیان وت :
“چی بە بایاخترە ، هونەر یان ژیان؟” یەکێک لە چالاکوانەکان وتی. ئەوی تریان ئاماژەی بەوەکردەوە، “ئایا نرخەکەی لە خواردن بەبەهاترە ؟ زیاتر لە دادپەروەری؟ ئایا زیاتر خەمی پاراستنی تابلۆیەکت هەیە یان پاراستنی هەسار و مرۆڤەکانمان؟”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “قەیرانی تێچووی ژیان بەشێکە لە تێچووی قەیرانی نەوت، سووتەمەنی بۆ ملیۆنان خێزانی سارد و برسی ناتوانرێت بکڕرێت، تەنانەت توانای گەرمکردنەوی دەورییەك شۆرباشیان نییە.”
“سوتاندنی سووتەمەنی بەردینی لە ئێستادا مرۆڤەکان دەکوژێت“
ئەوی تریان وتی : “ئەوە سووتەمەنییە قەیرانی تێچووی ژیان دەدات، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزتر و بەرزتر دەکات، بۆیە من پشتگیری ئەم حکومەتە ناکەم و دانانیشم و سەیری حکومەت بکەم کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات بە بەردەوامبوون لە وەبەرهێنان لە پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی. ئەوە لە ڕووی ئەخلاقییەوە هەڵەیە “بۆیە من لێرە بە ئارامی و ناتوندوتیژی لە ڕێگادا دانیشتووم، داواکاریی ئێمەش ئەوەیە: چی دی نەوت و غازی تازە مامەڵەی پیوە نەکرێت .”
کچێکی گەنجی دیکە وەکو لە وێنەکەیدا دەیبینیت چووە بەردەم بارەگای سەرەکی پۆلیسی سکۆتلەندیارد و بۆیاخی بە عنوان و لۆگۆکە وسەر ئەرزەکەشدا کرد.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.