15/10/2022
ڕژێمی ئێران لەبەردەم ڕاپەڕیوانی ئێراندا پاشەکشەیەکی گەورەی کرد. ڕژێم بۆ بەرگریکردن لەخۆی هەموو تاکتیك و فێڵێک دەگرێتە بەر . یەكێك لەو تاکتیکانە کە لەم یەك دوو ڕۆژەدا کردی هەڵواسینی لەوحەیەکی بازرگانی کە لە ناویدا وێنەی 50 لە ژنە مەشوورەکانی ئێرانی لە گۆڕەپانێکی گەورەی تاراندا هەڵواسی لە ژێر ناوی ” ژنانی خاکەکەم ” وەکو سەپۆرتێك بۆ لەچك و بەزۆرکردنی لەچك بەڵام کەمتر لە 24 سەعات لەژێر فشاری ئەو ژنانە و خێزان کەس و کاریانا، ڕژێم ناچار کرا کە وێنەکان داگرێت.
هەر یەك لەو ژنانە بە جۆرێك کاردانەوەی خۆیان دەربڕی بەرانبەر ئەو ڕەفتارە ناشیرینەی کە ڕژێم کردی لە خراپ بەکارهێنانی کەسایەتی و ژیانی ئەواندا.
فاتمە موعتەمەد-ئاریا، ئەکتەرێکی خاوەن چەندین خەڵات، یەکەم کەس بوو کە ناڕەزایی دەربڕی و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە ئەو حیجابی نەپۆشیوە، وتی: ” من بە ژنێک لە خاکێکدا هەژمار ناکرێم کە منداڵی بچووک و کچە بچووکەکان و گەنجانی ئازادیخواز لە کێڵگەکانیدا دەکوژرێن”
.” من دایکی مەهسام، من دایکی سارینام. من دایکی هەموو ئەو منداڵانەم کە لەم خاکەدا کوژراون. من دایکی هەموو خاکی ئێرانم، نەک ژنێک لە خاکی بکوژاندا”
هەر زوو دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، دەرهێنەری سینەما مەرزیە بۆرومەند و شاخەوان پەروانە کازمی ئەوانیش بەکارهێنانی وێنەکەیان لەسەر تابلۆی بازرگانی ئیدانە کرد
بۆرومەند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی: ” بەڕێزان وێنەکەم لەو دیوارە لاببەن کە لەژێرییەوە زوڵم لە منداڵان و گەنجان دەکرێن .من هەرگیز ڕێگە نادەم هیچ گروپێک لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ناسنامەی کولتووری من بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن”.
“من ماتەمینی بۆ مەهسا و بۆ هەموو ئەو بەهایانە دەگێڕم کە بەناوی ئایینەوە لەدەستمان داوە”.
كازمی كه گهیشتۆته لوتكهی ئێڤرێست و چهند لوتكهیهكی 8 ههزار مهتری له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئینستاگرام نووسیویهتی: ” زۆر توڕهم به بینینی وێنهكهم لهم پۆستهرهدا، شەرمەزارییە کە ناو و وێنەی ئێمەی ژنان تەنها بۆ سووکایەتیکردن بەکاردەهێنرێت”.“
هەروەها کوڕی ئەکتەری کۆچکردوو هۆما رۆستا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە بەکارهێنانی ” شەرمەزارانەی” وێنەی دایکی و داوای لابردنی وێنەکەی کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دایکم، هۆما رۆستا بە درێژایی ژیانی کەسی و هونەری لەگەڵ خەڵکدا بووە و بە کەرامەت و شانازییەوە ژیاوە. ساڵانێک بوو تەنانەت بەهۆی ناو و پێگەی باوکی ڕەزا روستا ناوی سانسۆر دەکرا کەچی ئێستا، دوای مردنی، دەستت بەسەر وێنەکەیدا گرتووە و لە گۆڕەپانێکدا داتناوە کە بە سوپاسەوە ڕۆژانە بە چاوی خۆم شاهیدی دیمەنی قێزەونی ترساندن و بێڕێزی بە ژن و پیاو بووم” کاڤییە سەمەندریان لە ئینستاگرام-دا نوسیوێتی.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.