14/10/2022
ئاکەپەی حوکمڕان هەمیشە بیر لە بڕیار و پێشنیاری نوێ دەکاتەوە تاکو بیانکاتە یاسا دژ بە ئازادییەکانی خودی هاووڵاتیانی و هەرەوەها ڕۆژنامەوانەکانی بە تایبەتی لە ئێستادا کە هەڵبژاردنی گشتی نزیك دەبێتەوە.
دوێنێ شەو ، 5شەمە، 13/10 پەڕلەمانی توورکیا بڕیاری دا ئەو کەسەی زانیاری ناردروست لە کڕۆژنامە و سۆشیال میدیا و ئۆنلاین بڵاوبکاتەوە دەکرێت تا 3 ساڵ حوکمبدرێت .
بوراک ئێربای کە پەڕلەمانتارێکە لەکاتی وتارێکیدا کە لە پەڕلەماندا دەدرا وەک ناڕەزایەتییەک مۆبایلەکەی بە چەکوش دەشکێنێت. ئەو بە پەرلەمانتارانی وت: “ئێوە تەنها یەک ئازادیتان هەیە، ئەو مۆبایلەیە کە لە گیرفانتاندایە… ئەگەر ئەم یاسایە دەربچێت دەتوانن بەم شێوەیە مۆبایلەکانتان بشکێنن، پێویست ناکات بەکاری بهێنن.”
هەروەها یاسا نوێیەکە داوا لە بەرنامەکانی نامە ناردنی وەک وەتساپ و هەروەها خاوەندارێتی کۆمپانیای مێتا دەکات، زانیاری بەکارهێنەران پێشکەش بە بەرپسان بکەن کاتێک دەسەڵاتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی وڵاتەکە داوای دەکات.
Emre Kızılkaya کە ڕۆژنامەنوسێکە دەڵێت: “دادوەرێک بڕیاری چۆنیەتی پێناسەکردنی زانیاری ناڕاست و مەبەست دەدات، کە بەڕاستی دەسەڵاتی ئارەزوومەندانە دەداتە حکومەت بۆ ڕەخنەگرتن لە ڕۆژنامەگەریی ” ئەمە تاوانە کە حکومەت بە زانیاری نادروستی ناو دەبات ” ئەو وتیشی ” شتێک لێرە نییە بە ناوی دیموکراسییەتەوە بیبینێت ، ئەویش ئەوەیە کە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەبێ ڕاوێژکردن بە هیچ ڕێکخراوێکی میدیایی و ڕۆژنامەنووس، بە تەواوی پڕۆژە یاسایەکی سەبارەت بە ئیکۆسیستەمی زانیاری و ڕۆژنامەگەری ئامادە کردووە”
“….هەروەها ئەمەش پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانی وەک گووگڵ نیوز یان فەیسبووک ناچار دەکات هەواڵ و ئارگویمێنتەکان بۆ حکومەت ئاشکرا بکەن، ئەمەش نیشانی دەوڵەتی تورکیا دەدات کە چ ئیدیعایەك بەرز دەکەنەوە و چی سەرکوت دەکەن”. “ئەوە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا بێ وێنەیە.”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.