لە پەیجی هاوڕێ کامەران ئەحمەدەوە وەرگیراوە
13/10/2020
ڕۆژی سێشەممە ئەلیسابێث بۆرن سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا لە ئەنجومەنی نیشتمانیی هەڕەشەئامێزانە رایگەیاند: حکومەتەکەی دەست بەسەر ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پاڵاوتگەکاندا ئەگرێت و لە ئامادەکاری ئەوەدایە تا پۆلیسی ئاژاوەگێڕی بە ئامانجی تێکشکاندنی مانگرتنەکان ، هێرشکردنە سەر مانگرتووان و ناچارکردنیان بە گەرانەوە بۆ سەر کارەکانیان ڕەوانەی پالاوتگەکان بکات.
ئەم زمانی هەڕەشەکردنەی ئەلیسابێث بە دوای بانگەوازی کرێکارانی پاڵاوتگەکانی (جیرۆم گراڤێنشۆن و فۆس سورمێر)دا هات بۆ بەردەوامبوون و درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکانیان . دواین پاڵاوتگەی تۆتاڵ لە دۆنگیس کە تا ئەم هەفتەیە لە کاردا بوون پەیوەستبوون بە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پاڵاوتگەکان لە فەڕەنسا.
هەربۆیە سەرجەم کرێکارانی پاڵاوتگەکان لە فەڕەنسا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان و زیادکردنی مووچەکەنیان خەباتێکی سەرتاسەرییان دەستپێکردووە. مانگرتنەکان لە سێهەمین هەفتەدان و تا ئێستا شەش پاڵاوتگە لە کۆی حەوت مانگرتنی کرێکاران تیایاندا بەردەوامە.
ئەم ناڕەزایەتییانەی کرێکاران تەنها زنجیرەیەکە لەو خەبات و تێکۆشانەی سەرجەم کرێکاران لەم دەورەیەدا دژ بە سەرمایەداری لە ئاستی جیهان دەستیان پێکردووە. کرێکارانی گواستنەوە، هێڵی ئاسنین و بەندەرەکان لە بەریتانیا و باشووری ئەفریکا، ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە ئەڵمانیا و نەرویج،سربیا و کۆسۆڤۆ و یۆنان. ناڕەزایەتییەکانی پەرستاران لە نیوزلەند، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەش کرێکارانی خزمەتگوزاری لە یەکێتی کرێکاریی ڤێردی – ئەڵمانیا- داخوازینامەیەکیان بۆ زیادکردنی مووچە بە ڕێژەی زیاد لە ١٠% لە دانووستانەکانی مانگی جەنیوەری ساڵی نوێ بەزرکردەوە و هەرئیستا دەستیان بە خەباتێکی نەپساوە بۆ کۆکردنەوەی هێز لە دەورەی ئەم خواستانە کردووە. جگە لە هەڵکشانی توڕەیی و ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران لە ئەمریکا، بەتایبەتی لە بواری گواستنەوە و هێڵەکانی ئاسن، و ستارباکس.
ئەم ناڕەزایەتییانە لە کاتێکدان حکومەتە بۆرژوازییەکان بڕی ملیارەها دۆلار لە ژێر ناوی پاکێجەکانی هاوکاریی شەڕ ئەڕژێننە قوڕگی شەڕی ڕوسیاو ناتۆوە لە ئۆکراینا. بە پێی بەدواداچوونەکانی ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت تا کۆتایی ئەمساڵ زیانی 2.8 تریلیۆن دۆلار بە ئابووری جیهان ئەگەیەنێت. بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری و گەشەدان گەشەی ئابووری لە ساڵی داهاتوو بۆ 2.2% دائەبەزێت. لە پێشتر پێشبینی 3.2% ئەکرا ، جیاوازی نێوان ئەم دوو ڕێژەیە ئەکاتە سەرجەم داهاتی ئابووری فەڕەنسا لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا. هەمان ڕێکخراو پێی وایە گەشەی ئابووری ولاتانی ئەوروپا بۆ 0.3 % لە ساڵی ٢٠٢٣ دائەبەزێت. بە پێی بلومبێرگ بڕیار وایە لەساڵی ٢٠٢٣ دا تەنها ڕوسیا بڕی( ٦،٥ تریلیۆن ڕۆبڵ واتە 112 ملیار دۆلار) کە ئەکاتە چارەکی داهاتی نیوخۆیی بۆ خەزێنەی شەڕ تەرخان بکات. لە بڕی ٧٠ ملیار دۆلاری داهاتی نێوخۆیی ئۆکراینا بڕیار وایە نیوەی زیاتری بۆ شەڕی بە وەکالەت تەرخان بکرێت ، ئەو شەڕە وێرانکەرەی کە بووەتە ئاوارەبوونی زیاد لە ٧ ملیۆن ئۆکراینایی لە ولاتی ئەوروپا و ٦٠%ی دانیشتوانەکەشی داتەپاندووەتە خوار هێڵی هەژارییەوە.
ئەلیسابێث رایگەیاند :”تا ئەو جێەی یاسا ڕێگام پێئەدات، فەرمانم بە پۆلیس کردووە، دەست بەو ڕێکارانە بکەن تا کارمەندانی گرنگ لە بەگەڕخستنەوەی پاڵاوتگەکان دابین بکەن”.
لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئەلیسابێث کرێکارانی پاڵاوتگەی دۆنگیس و کرێکارانی صیانە لە پێنج ڕیاکتۆری ئەتۆمیی مانگرتنیان راگەیاند. بەڵام ڕۆژێک بە دوای قسەکانیدا تێپەڕی، لە لایەن پۆلیسەوە چوار چالاکوانی کرێکاریی لە پاڵاوتگەکانی جیرۆم – گراڤێنچۆن دەستگیرکران. کە لەوانەیە دووچاری سزای ١٠ هەزار یورۆ سەرپێچی و ٦ مانگ زیاندانیی ببنەوە.
ئیستا 30.8 % ی وێستگەکانی بەنزین لە سووتەمەنی بێبەشن.
سەندیکای بیرۆکراسی( کۆنفیدراسیۆنی بەڕێوەبەریی فەڕەنسا و کۆنفیدراسیۆنی بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار (CFE-CGC) و کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی دیموکراسی فەڕەنسا (CFDT) لە هەوڵی کۆتاییپێهێنانی مانگرتنەکاندان و گرێبەستێکیان پێشتر بە زیادکردنی مووچە بە ڕێژەی 5.5%، لەگەڵ ئێکسۆنمۆبیڵ واژۆ کردووە بەڵام لە لایەن کرێکارانەوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی هەڵئاوسان کە ٧% ە ڕەد کراوەتەوە و خوازیارکردنی مووچەکانن بە بڕی ٧-١٠%. و کۆنفیدراسییۆنی گشتی کار (CGT) هێشتا سوورە لە درێژەدان بە مانگرتنەکان، و بەردەوامە لە دانوستانەکانی لەگەڵ حکومەت لەسەر ئەم پرسە.
ژمارەیەک لە کرێکاران ترسی ئەوەیان لێنشتووە کە لە پشت دەرگا داخراوەکانی وتووێژەکانەوە دانوستان بەدەر لە ئیرادەی ڕاستەقینەی کرێکاران بکرێن ,و گرێبەستی تر بە شتێک ئیمتیازی زیاترەوە بەسەریاندا لە جیاتی وەڵامدانەوە بە گشت خواستەکانیان بسەپێندرێت، بە تایبەت دوای ئەوەی فشارەکانی حکومەت پێیان ناوەتە قۆناغی هەڕەشەکردن و بەکارهێنانی زەبروزەنگ. بەلام شەڕی کرێکاران هێشتا بەردەوامە و کۆتاییان نەهاتووە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.