لە پەیجی هاوڕێ کامەران ئەحمەدەوە وەرگیراوە
10/10/2022
“لەو کاتەوەی حکومەتی چین سیاسەتی بڕیاری دەستبەرداربوون لە هاوردەکردنی پاشماوەی پلاستیکیی لە ساڵی ٢٠١٨ جێبەجێ کردووە، تورکیا بووەتە گەورەترین زبڵخانەی پاشماوە پلاستیکییەکانی چەند وڵات و بە تایبەتیش وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا.
لە ساڵی ٢٠١٦دا تورکیا ٣٣ هەزار و ٨٠٤ تۆن پاشماوەی پلاستیکی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هاوردە کردووە. تا ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ژمارەیە بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا ١٢٠٠ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٤٧ هەزار و ٤٣٢ تۆن. لە دوای کشانەوەی لە یەکێتی ئەوروپا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠، بەریتانیاش بڕێکی زۆر پاشماوەی پلاستیکی هەناردەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا کردووە. لە کاتێکدا زیاتر لە نیوەی پاشماوەی پلاستیکی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٢١دا هەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کراوە، بەریتانیا ١٢٢,٨٩٨,٣٨٥ کیلۆگرام پاشماوەی پلاستیکی، واتە لەسەدا ٢٧ی هەناردەی پاشماوەی پلاستیکی بۆ تورکیا ڕەوانە کردووە.”
بازرگانی جیهانی ڕیسایکڵکردنەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان زۆر زنجیرە خەڵک لەخۆدەگرێت، لەوانە دەڵاڵ و بریکاری پاشماوەکان، هەڵگرانی پاشماوە، بریکاری کەشتیوانی و دەسەڵاتدارانی بەندەرەکان، بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بازرگانی یاسایی پاشماوەی پلاستیکی گەیشتووەتە ٢ ملیار دۆلار لە ئاستی جیهانیدا.
لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە تا ٢٠٢٠، هەناردەی پاشماوەی پلاستیکی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا لە ٣٨ هەزار و ٨٠٤ تۆنەوە بۆ ٤٤٦ هەزار و ٤٣٢ تۆن بەرزبووەتەوە – واتە زیادبوون بە ڕێژەی لەسەدا ١٢٠٠.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە توێژینەوەیەکی دوورودرێژدا پەردە لەسەر بێمافییەکانی کرێکاران ، ژەهراویبوونی ژینگە، کارکردنی منداڵان، بازرگانیکردنی قاچاخ، بوونی سەدان کارگەی تۆمارنەکراو و نایاسایی، پشکنینی سەرپێی و چاوداخستنی دەسەڵاتداران لە بازرگانی ڕوو لە گەشەی ئەم کەرتە، هەڵئەداتەوە. لە چاوپێکەوتنەکاندا ئاماژە بە نایاساییبوونی سەدان کارگە ئەکەن کە ڕێژەی ٥٠ تا ٩٠% ی سەرجەم کارگاکانی ئەو بوارە پێکئەهێنن.
بە پشتگوێخستنی یاساکانی بواری پارێزگاری لە ژینگە، بەکارهێنانی ئامێری هەڵەو ، شوێنی نادروست و بچووک و دابڕاو لە کەمترین پێداویستییەکانی سەلامەتی بوونەتە سەرچاوەیەکی مەزنی ژەهراویبوونی ژینگە و مرۆڤەکان.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە :” کرێکاران و دانیشتوانی ناوچەکە ئەگەر لە کاتی پرۆسەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان (ڕیسایکڵکردندا) ژەهرەکان و دوکەڵەکان هەڵمژن، بەرکەوتەی ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان ئەبن. شێرپەنجە، نەزۆکی، کەموکوڕی لەدایکبوون، لەدایکبوونی پێشوەختە و تەنگەنەفەسی، کێشەکانی تری کۆئەندامی هەناسەدان، سەرئێشە، و نەخۆشیەکانی پێست کاریگەرییە ژەهراوی و زیانبەخشەکانی ئەم بازرگانییەن.
شاری ئەدەنە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، زیاد لە ٥٠%ی هاوردەکردنەکان لە خۆ ئەگرێت. تا مانگی نیسانی ٢٠٢٢، ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە ١٦٧ دامەزراوەی مۆڵەتپێدراو بۆ ریسایکلکردنی پلاستیک لە ئەدەنە و ٢٣٢ دامەزراوەی مۆڵەتپێدراو بۆ ریسایکلکردنی پلاستیک لە ئەستەنبوڵ هەبوون، کە زۆربەیان لە نزیک شوێنی ژیان و نیشتەجێبوون، کلینیکەکانی پزیشکی، قوتابخانە و پارکەکان دامەزراون.
کۆچبەران و پەنابەران ژمارەیەکی ناڕێژەیی بەرزی کرێکاران لە دامەزراوەکانی ڕیسایکڵکردن پێکدەهێنن، چونکە ئەم جۆرە کارانە بۆ ئەو کەسانە بەردەستن کە زمانی تورکی نازانن، بەربەستی چوونە ژوورەوەیان کەمە و زۆرجار بەشێکن لەو ئابوورییەی کە کراوەیە بۆ ئەو تاکانەی بەبێ مۆڵەتی یاسایی کار ئەکەن، یان دووچاری ڕووبەڕووبوونەوەی بەربەستەکان ئەبنەوە لە کاتی کارکردن .
کوردەکان لە ناو هێزی کار لە دامەزراوەکانی ڕیسایکڵکردندا نوێنەرایەتییەکی زۆریان هەیە. بەشی زۆری ئەو کەسانەی لە بواری ڕیسایکڵکردنی پلاستیکدا. بە پێی ڕاپۆرتەکەی چاودێری مافی مرۆڤ ئەو کوردانەی لە ئەدەنە دەژین زۆربەیان منداڵی قوربانیانی ئاوارەیی زۆرەملێن، یان خۆیان قوربانین، کە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودەوە لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیاوە هاتوونەتە تورکیا کاتێک سوپای تورکیا سیاسەتی چۆڵکردن یان سووتاندنی هەزاران گوندی گرتەبەر.
نەک هەر بەکارهێنانی پلاستیک لە دەیەکانی ڕابردوودا زیادی کردووە، بەڵکو پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی پلاستیک لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٦٠ سێ هێندە زیاد بکات. پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی پلاستیک لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٦٠ سێ هێندە زیاد بکات.
پلانەکان بۆ گەورەکردنی پیشەسازی پلاستیک بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە جیهاندا دەجووڵێنرێن، شانبەشانی کۆمپانیاکانی کاڵای بەکاربەر. لەگەڵ گواستنەوەی وڵاتانی جیهان لە نەوت و گاز وەک وزە لە هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتبارترین کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینیی، وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی پلاستیک و پترۆکیمیایی زیاد دەکەن. هەروەها توانای دروستکردنی پلاستیک زیاد دەکەن. زۆربەی پلاستیکەکان لە سووتەمەنی بەردینی دروست دەکرێن و زیندەیی ناشکێن و دەتوانێت چەندین سەدە بخایەنێت تا دەشکێت.
ئەو پلاستیکە کە ئەمڕۆ دروست دەکرێت بەردەوام دەبێت لە کێشەیەک بۆ نەوەکانی داهاتوو، ئەمەش قەیرانی پلاستیک دەکاتە زیانێکی بەرچاوی بۆ دەیان نەوەی تر.
بە پێی ڕاپۆرتەکە :”لە کۆی ١٦ کرێکار کە کرێی خۆیان بۆ ڕ.چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرت کردووە، دوو کرێکار کەمترین مووچەیان وەرگرتووە و ١٤ کرێکارەکەی تریش کەمتر لە لانی کەمی کرێیان وەرگرتووە.
سەرجەم ڕاپۆرتەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە
https://www.hrw.org/…/health-impacts-plastic-recycling…


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.