10/10/2022
بە گوێرەی تازەترین هەواڵ پیاوانی دەسەڵات بە سەیارەی مەدەنی هەڵیان کوتاوەتە سەر قوتابخانەکان بۆ گرتنی قوتابییە منداڵەکان. بە بڕیارێکی نوێی حکومەتیش سەراپای قوتابخانەکان لە سەرانسەری کوردستاندا داخراوە لەبەرئەوەی ئەوەی کە خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و زۆرێك لە شارەکانی دیکەی ئێران بە تایبەت شاری تاران بەردەوامە و فراوانتربووە، تاکو ڕێگری لە قوتابیان و خوێندکارن بکرێت لە گردبوونەوە و کردنی ناڕەزایی.
هەروەها ڕۆژی شەمە کەناڵی تی ڤی حکومەت بۆ ماوەیەکی زۆر کورت هاک کراو لە بری وێنەی خامەنەیی وێنەی قوربانییەکانی ڕاپەڕینەکەی نیشانداو نوسرابوو ” پەیوەندیمان پێوە بکەو ڕاپەڕە ” هەر ئاواش لەبری بەرنامە ئاساییەکەی، وێنە و دیمەنی پرۆتێست و ڕاپەڕیوانی نیشاندەدا.
هەر بە پەلە داوا لە ئیبراهیم ڕایسی کرا چارەسەرێك بۆ بارودۆخەکە بدۆزێتەوە و ئاسایش بۆ وڵات بگێڕێتەوە ئەویش یەکسەر دانیشنتی لەگەڵ لیژنەی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی وڵاتدا کرد بۆ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینەکە. لەو بارەوە سەید میرەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئەمنی وتبوی : ” دوێنی بەدەر لە تاران و سنە، وڵاتەکە بەتەواوی ئارام بووە … لەمەودوا ئەو کەسانەی لە ئاژاوەگێڕییەکان دەستبەسەر دەکرێن لە زیندان دەمێننەوە تا دەدرێنە دادگا، بە خێرایی دادگایی دەکرێن و سزاکانیان یەکلاکەرەوە دەبێت و وەک چاوترساندنێكی خەڵکی ئەم ڕێگایە دەگیرێتە بەر ”. بێگومان ئەوە درۆیەکی گەورەیە چونکە لە زۆربەی شارەکانی دیکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوامە، تاکو دوێنێ 185 کەس ژمارەی قوربانییەکان بوون کە لە ناویاندا 18 منداڵی تێدایە .

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.