04/09/2022
دوێنێ شەمە03/09/22 ، لە پراگ پایتەختی کۆماری چیك بە سەدەها هەزار کەس لەسەر شەقامەکان بوون دژ بە گرانی وزە و حکومەت . قەیرانی گرانی غاز و کارەبا سەراپای وڵاتانی ئەوروپای گرتۆتەوەو خەڵکیش لە چیك هاتوونەتە ڕیزی ناڕەزاییکەرانەوە دژ بەو قەیرانە.
لە پراگ کۆمۆنیستەکان و لاینگرانیان و بزوتنەوەی چالاکی ڕاستەوخۆ و تەنانەت ڕاستڕەوەکانیش دژن بە ئەم قەیرانی وزەیە و سیاسەت و هەڵوێستی حکومەتەکەیان کە هاوکاری و کۆمەکی گەورە بە ئۆکرانیا دەکات لە بەرانبەر جەنگەکەی لەگەڵ ڕوسیادا. ناڕەزاییکەران داوای کۆمەکی زیاتر لە دەوڵەت دەکەن لە دانی پارەی غاز و کارەبادا هاوکاتیش داوا لە حکومەت دەکەن کە لە یەکێتی ئەوروپا و پەیمانی ناتۆ بکشێتەوە.
هەڵاوسانی دراوی چیک کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی خانووبەرە و بەرزبوونەوەی نرخی وزەوە دروست بووە، کە لە ساڵی 1993 وە تا ئێستادا ئەمە بەرزترین هەڵاوسانە و بانکی ناوەندی پێشبینی دەکات لە چەند مانگی داهاتوودا بگاتە لوتکە و خۆی بدات لە نزیکەی %20.
هاوکاتیش حکومەت رایگەیاندووە، کۆی گشتی بڕی یارمەتییەکانی دەوڵەت دەچێتە 7.2 ملیار دۆلار، کە دەکاتە نزیکەی 3%ی بەرهەمی ئابووری وڵاتەکە. ئەم یارمەتیییەی دەوڵەتتیش بە گوێرەی پلانەکەی گوایە کرێی کرێکارانی کەرتی دەوڵەتی و موچەی خانەنشینان بەرز دەکاتەوە و بەشێکیش لەم پارەییە بۆ کۆمەکی هاووڵاتیانە تاکو بتوانن پارەی کارەبا و غاز بدەن .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.