03/09/2022
گروپی بەرگریی یاخیبوون لە مانەوە کە پەیوەستن بە گروپەکانی دیکەی وەکو ژینگە و نا بۆ نەوت و چاكکردنی خانووەکانی کە زۆر خراپ و پەرپوتن لە ڕوی کەڕوو و شێ و گەرمنەبوون ، ساردییەوە دوێنێ 5شەمە، 02/09 چەند کەسێکیان خۆیان گەیاندە ناو هۆڵی پەڕلەمان و لە دەوری کورسی قسەکەری پەڕلەمانەوە ڕیزیان گرت و داوای ئەنجومەنی گەلیان دەکرد نەك پەڕلەمانتار.
گەچی پەڕلەمانتاران لە هؤلیدەیدان تاکو دووشەمەی ئایندە بەڵام هەر چوونە ناو هۆڵی پەڕلەمان بەو دروشمانەوە و شکاندنی هەموو کۆدێکی ئاسایشی پەڕلەمان خۆی بۆ خۆی جێگای تێڕامان و متمانە نەهێڵانە بە پۆلیس و کارمەندانی پەڕلەمان و کۆدەکانی ئاسایش، ئەمە لە کاتێکدا کە زۆربەیان لە دەرەوەی پەڕلەمان ناڕەزاییان دەردەبڕی.
پێش ئەوەی بە زۆری پۆلیس دەربکرێن ئەمان پەیامی خۆیان خوێندەوە . لە پەیامەکەیاندا دەڵین :
“لایەنگرانی یاخیبوونی لەناوچوون لە دەوری کورسیی سەرۆکی پەرلەمان لەناو ژووری پەڕلەماندا بە سوپەر چەسپ [ لە جەشنی چەسپی دووقولیی] خۆیان بە دەرەوەی خۆیانەوە چەسپاندووە لە ئێستادا لەناو پەرلەماندا وتارێک دەخوێندرێتەوە کە داوای کۆبوونەوە و ئەنجوومەنی هاووڵاتیان دەکات هەر ئێستا”.
دەقی پەیامەکەیان دەڵێت: “ئێمە لە قەیرانداین. ئێمە ناتوانین بەم شێوەیە بەردەوام بین، دەکرێت کار لەسەر چاککردنی ژینگە، کەشوهەوا و تێچوونەکانی ژیان بکرێت بە شێوەیەک کە دادپەروەرانە بێت و کۆمەکی هەمووان بکات. بەڵام سیستەمی سیاسی ئێمە زۆر بەسەرچووە و لە پەیوەندی دەرچووە بۆ ئەوەی لە خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکان ببینین و ئەوەی پێویستە بکرێت بیکەین” بەردەوام دەبێت دەڵێت “پێویستمان بە شێوازێکی نوێ هەیە بۆ بڕیاردان، کە دەنگی زیاترین ببیسترێت، نەک تەنها ئەوانەی لە لوتکەدان، ئێمە پێویستمان بە فرەچەشنی ڕاستەقینەی وڵات هەیە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی بکرێت ئێمە پێویستمان بە ئەنجوومەنی هاووڵاتیان هەیە لە ئێستادا کۆبوونەوەی هاووڵاتیان تاکو خەڵکی ئاسایی دەسەڵاتیان هەبێت بۆ بڕیاردان کە سوودی بۆ هەمووان هەبێت، ئەو بڕیارانەی کە دەتوانن لەم گێژاوە دەرمانبهێنن و ژیان باشتر، سەلامەتتر، دادپەروەرتر بکات بۆ هەموومان”
“با خەڵک بڕیار بدات: ئەنجوومەنەکانی هاووڵاتیان لە ئێستادا”


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.