28/08/2022
دیارەدی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە هیندستان دیاردەیەکی باوە و زۆربەی جاریش لێپێچینەوە لە تاوانباران ناکرێت و قوربانییەکان بۆ هەتا هەتایە بەجێدەهێڵرێن لە ئازار و غەدر و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا.
ساڵی 2002 ، 11 زرتە زەلام دەستدرێژییان کردە سەر ژنێکی گەنجی موسڵمان کە دووگیان بوو لەو کاتەدا. پاش خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی زۆر بەرفراوان لە زۆر ناوچە و دەدڤەری هیندستاندا دژ بە تاوانباران کرا تەنانەت گەیشتە ئاستی توندو تیژی و کوشتنیش. لەگەڵ ئەمەشدا دەسەڵاتدارانی دەڤەرەکە تا ساڵی 2008 تاوانبارانیان دەستگیر نەکرد و نەدا بە دادگا . کاتێك کە دران بە دادگە حوکم دران بە بەندیی هەمیشەیی تاکو مردنیان . بەڵام لەم ڕۆژەنەدا ئەوان پاش 14 ساڵ حوکمدانیان بەرەڵاکران ئەمەش ئێستا بووەتە هۆی ناڕەزایی گەورە و ژمارەیەکی ئێکجار زۆر لە ژنان لە نیودلهی و گەلێك شاری سەرەکی تری هیندستان هاتوونەتە سەر شەقام و بەردەم دادگە و شوێن و ئۆفیسسی بەرپرسان بۆ مافی ڕەوای خۆیان .
یەکێک لە ژنە چالاکوانەکان بە ناوی ئاسیا قوڕەشی، گەنجێکی خۆپیشاندەر لە نیودەلهی رایگەیاند، ” ئەو بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە بۆ ئەوەی داوای دادپەروەری بۆ قوربانییەکە بکات.” وتیشی : “مودی [ سەرەكوەزیرانی هیندستان ] لە 15ی ئابدا وتارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە سەلامەتی و پاراستنی ژنانی هیندستان، کەچی هەمان ڕۆژ دەستدرێژکارەکانیان ئازاد کرد. باشە من چۆن لە کەشوهەوای ئاوادا سەلامەتم؟”


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.