26/08/2022
ڕۆیەڵ مەیل کە 500 ساڵە لە بریتایاندا دامەزراوە و خاوەنی 140 هەزار کرێکارە ، 115 هەزار کرێکاری کە سەر بە نقابەی کرێکارانی پەیوەندییەکانن ئەمڕۆ، هەینی ، 26/08 یەکەم ڕۆژی مانگرتنیانە و ڕۆژی 4 شەمەی ئایندەش جارێکی دیکە ماندەگرنەوە و لە ڕۆژانی 8 و 9 ی مانگی داهاتوشدا دەست بەمانگرتنەوە دەکەنەوە.
ئەم کرێکارانە نقابەکەیان ماوەیەکە لە وتووێژدایە لەسەر داخوازی موچەی زیادە بۆ ئەندامەکانی ، بەڵام ئیدارە تەنها ئامادەیە لە سەد 2 ی موچەیان بۆ زیاد بکات کە ئەمەش بە بەراورد بە هەڵئاوسانی پارە کە لە ئێستادا لە سەدا 8.1 و کۆتایی ساڵ دەچێتە لە سەدا 13 زۆر کەمە و کرێکاران بەمە ڕازینین و بەردەوامن لە بڕیاری مانگرتنیاندا. ئێستا ئیدارە داوای ئەوەیان لێدەکات کە ئەمان ڕازی بن بە گۆڕانکارییەکانی کە دەیانەوێت بیکەن ئەو کاتە بە بەدەستهێنانی بیمەی زیاتر لەگەڵ ئەو لە سەدا 2 وە زیادکردنی موچەکەیان ، موچەکەیان بەرزدەبێتەوە بۆ لە سەدا 3.5 .
ڕازیبوون بە گۆڕانکاری بێ مەرج یانی زیاترکردنی سترێسی سەر کار و کەمکردنەوەی مافەکانی کرێکار بۆیە نقابە بەمە ڕازی نییە و بڕیارە دەوام بە مانگرتنەکەیان بدەن تا ئەو کاتەی کە ئیدارە بە داخوازییەکانیان رازی دەبێت.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.