بریتانیا: چالاکوانانی ژینگەپارێزی خۆپیشاندانی دانیشتن ئەنجام دەدەن و دەرگای چوونە ژوورەوەیان دادەخەن و خۆیان بە پەمپەکانەوە دەچەسپێنن.

26/08/2022

هەڵمەتێکی دیکەی چالاکوانانی ژینگە ، گروپی ” نەوت بوەستێنە”  لە ڕۆژی 3شەمەوە دەستیپێکردوەو و لەم چەند ڕۆژەدا چەند چالاکییەکیان ئەنجام داوە جگە لە دوێنێ ، ڕۆژی 5 شەمە کە باران بە خوڕوو لێزمە بوو.

خۆپیشاندەرانی ژینگە لە وێستگەکانی بەنزین لە ناوەڕاستی لەندەن رێوشوێنیان گرتووەتەبەر و پەمپەکانیان تێکداوە و دەرگای چوونە ژوورەوەیان داخستووە و لە سەرانسەری تابلۆکاندا “بێ زەیتی نوێ”یان بۆیاخ کردووە.   كەمپەینیەکە  بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، هەینی،  51 لایەنگرانی لە 7 بەنزینخانە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكاندا كردووە.   هەندێک لە گروپەکان ناڕەزایەتی دانیشتنیان لە دەروازەکان ئەنجامدا یان خۆیان بە پەمپەکانەوە چەسپاند، هەندێکی تریش لە وێستگەیەکەوە بۆ وێستگەیەکی تر دەجووڵان و زیانیان بە پەمپەکان دەگەیاند.

یەکێك لە ئەندامی گروپەکە وتی: “کارەکەی ئەمڕۆ هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی زیادکردنی بەرفراوانی پارەی کارەبا لەلایەن Ofgem [ ئۆفیسێکە بە حساب بێ لایەنە و تەماشای نرخی غاز دەکات ] لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە، کە ملیۆنان کەسی دیکە بەرە و هەژاریی پاڵدەنێت ، ناچارن لە نێوان گەرمکردنەوە و خواردندا یەکێکیان  هەڵبژێرن.”

کەسێکیان کە تەمەنی  ٢٠ ساڵە دەڵێت: “ئێمە ئەم شوێنەمان هەڵبژاردووە، چونکە لە سەدا ٩٩ی خراپترین پیسبوون لە بەریتانیادایە“. “توێژینەوەیەک هەیە لەلایەن کۆلێژی ئیمپریال لەندەن لە ساڵی ٢٠١٩ و لە بنەڕەتدا وتوویانە کە ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی ٤ هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی هەوا تەنها لە لەندەن دەمرن. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوە یەکسانە بە نزیکەی ١١ مردن لە ڕۆژێکدا.   هەر بۆیە ئێمە لێرەین لەم شوێنە بە تایبەتی.”

چالاکییەکان لە بەیانییەوە دەوەستێت و مانگی ئۆکتۆبەر دەستپێدەکاتەوە.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: