بارودۆخی ژیانی خوێندکارانی بەشی پزیشکی لە زانکۆکانی بریتانیا

23/08/2022

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی پزیشکی بەریتانی (BMA)،کە وەکو نقابەی پزیشکان وایە، لە راپرسییەکدا هاتووە، خوێندکارانی پزیشکی ناچارن خەرجکردنیان بۆ شتە سەرەکییەکانی وەک خۆراک، جلوبەرگ و گەرمکردنەوە بوەستێنن بەهۆی قەرز و سیستەمی شکستخواردوی  دارایی خوێندکاران و قەیرانی تێچووی ژیان کە لە زیادبووندایە.

بەپێی راپرسییەکە کە کۆمەڵەی پزیشکی بەریتانی (BMA)، کردویەتی لە هەر 10 خوێندکاری پزیشکی بەریتانیا، شەشیان باس لە کەمکردنەوە یان وەستاندنی خەرجییەکانی بۆ پێداویستییەکان دەکەن .  زۆرێک چاو دەگێڕنەوە بەو بڕیارەی کە لە سەراتادا داویانە سەبارەت بە  چوونە بواری پزیشکییەوە و هەندێکیشیان بیر لە وازهێنان دەکەنەوە پێش ئەوەی خوێندنەکەیان تەواو بکەن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە هەر 10 کەس 6 کەس بەبێ خۆراک و جل و بەرگ و گەرمکەرەوە دەڕۆن، ئەمەش ترسی ئەوە دروست دەکات کە هەندێکیان واز لە خوێندن بهێنن و قەیرانی کارمەندانی بەشی تەندروستی و چارەسەر خراپتر بکات.

لە راپرسییەکەدا دەرکەوتووە، زیاتر لە نیوەیان، (53.6%)ی خوێندکارانی پزیشکی بەریتانیا دەڵێن دەبێت لە کاتی وەرزی وەستانی خوێندندا کاربکەن بۆ ئەوەی پارەی خۆراك خۆ گەرمکردنەوە بدەن، 73.1%ی ئەوانەی دەڵێن ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر خوێندنیان دەبێت

لە ڕاپرسییەکەیدا کە لەسەر 1119 خوێندکاری پزیشکی لە سەرانسەری بەریتانیا ئەنجامدراوە دەریخستووە کە 68.1%ی خوێندکاران ڕایانگەیاندووە کە ناچارن شتە سەرەکییەکانی وەک خۆراک و گەرمکەرەوە و جلوبەرگ کەم بکەنەوە، لە کاتێکدا نزیکەی یەک لە هەر 25 خوێندکار ڕایانگەیاندووە کە دەچنە سێنتەرەکانی خۆراک بەخشینەوە لەبەر بێ پارەیی بۆ کڕینی تەواوی خواردەمەنی و خۆراك.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: