زاهیر باهیر
22/08/2022
دەسەڵاتداران لە ئەمەریکا و لە ئەوروپا ئەمجارەش وەکو هەموو جارەکانی دیکەیان بە هەڵەدا چوون و هەرگیزیش ئامادە نین وانەی لێوەرگرن ، یا ڕاستتر نایانەوێت و بە هەڵەشدا نەچوون، چونکە خۆێن و قووربانیدان و فرمێسک و زەحمەت و ماڵووێرانی لەوان سەر ناکات بەڵکو لە دانیشتوانیان .
بەڵام لەوەش سەیر تر کاوێژکارەکانیان و سیساسییەکانیان، ئابوورینساکانیشیان بە هەڵەدا چوون .
هاوکاری دارایی و چەك و تەقەمەنی سیخوڕیی و هەڵخڕانی دەیەها ملیۆن خەڵك لە شەقامەکاندا لە سەرانسەری جیهاندا دژ بە ڕوسیا، نەك دژ بە جەنگ بۆ کۆمەك بە ئۆکرانیا و لەبەر خاتری ئۆکرانیا و هاووڵاتییانی ئۆکرانیا نەبوو بەڵکو بۆ گۆڕینی ڕژیـم بوو لە ڕوسیا .
ئێستاش کە زنجیرەکە لە گەردنی ئێمە باشتر تووند دەکرێت و دەسەڵاتداران خۆشیان پەریۆشانن ، کارەسات و سەرەنجامی جەنگەکە باشتر دەردەکەوێت کە ناڕەزاییەکانی خەڵکییە لە شێوەی جیا جیادا . لە ئێستادا بە هەزاران واژۆ لەلایەن خەڵکانی ناودارەوە لە ئەڵمانیا کۆکراوەتەوە کە داوا لە حکومەت دەکەن چی تر هاوکاری ئۆکرانیا نەکات با شەڕەکە دەوام نەکات و نەبێتە جەنگی جیهانی سێیەم.
لە وڵاتانی دیکەشدا لە شێوازی جیا جیادا ناڕەزاییەکان یا سەری هەڵداوە یاخود لە سەرهەڵداندایە. خەڵکی هەرزانیی ، ئاشتیی ، خۆشگوزەرانیی ، هۆڵیدەی دەوێت. بەڵام دەسەڵاتداران لە ئەوروپا و لە ئەمەریکادا شتێکیان نییە بیدەن بە خەڵکەکەی جگە لەوەی کە چێرچڵ لە سەر و بەری جەنگی جیهانی دووهەمدا بە بریتانییەکانی وت ” شتێكم نییە پێشکەشتانی کەم جگە لە خۆێن و زەحمەت و فرمێسك و ئارەق”
زەروورە چی تر بەشەڕی بەناو هاوکاری و کۆمەك بۆ ئەم و ئەو ، هەر بە خودی شەڕ ڕازی نەبین و دژی بوەستینەوە. شەڕ و ئاشتی دەوڵەتان و دەسەڵاتداران لە زیانی ئێمەیە و لە قازانجی خۆیان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان و ساماندارانە.