21/08/2022
یەکەم مانگرتن لە مانگرتنی هەشت ڕۆژ لە گەورەترین بەندەری کۆنتێنەری بەریتانیا لە ئەمڕۆوە، یەکشەممە، دەست پێدەکات، کە یەکەم مانگرتنە لە دوای ساڵی 1989ەوە لە بەندەرەکەدا کرابێ.
نزیکەی 1900 کرێکاری ئەندامی نقابەی یونایتد لە فێلیکسستۆ بۆ زیادرکدنی مووچە دەست لەکارکردن دەکێشنەوە. ئەم مانگرتنەش تا ئێستا ئەمە دواهەمیشن مانگرتنە لە شەپۆلی مانگرتنەکان لە کەرتە پیشەسازییەکاندا کە ئابووریی بریتانیای پێ لاواز دەکات.
کرێکارانی مانگرتوو زۆرێك لە کرێکارانی بەشەکانی نێو ئەم کۆمپانیایەی تێدایە، لەوانەش شۆفێری کرینەکان [ ئەوانەی کە بارەکان بەرزدەکەنەوە] ئەوانەی کە ماشێنەکان بەڕێوەدەبەن بۆ کارکردن، هەروەها کرێکارانی بارکردنی کۆنتێنەکان بۆ ناو پاپۆڕەکان و داگرتنیان لە پاپۆڕەکان.
کرێکارانی ئەم کۆمپانیایە بە دانگدانی 9 لەسەر 10 ی کرێکارن دواجار دەنگیان بە مانگرتن داوە. نقابەی کرێکارەکان دەڵێت وەستاندنی ئەو بەندەرە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەندەرەکە کە ساڵانە نزیکەی چوار ملیۆن کۆنتێنەر لە دوو هەزار کەشتییەوە دادەگرن و سەردەخەن.
هاوکاتیش شارون گراهام سکرتێری گشتی نقابە یونایت وتی: “ بەندەری فێلیکسستۆ قازانجێکی زۆری هەیە. دوایین ئامارەکان دەریدەخەن کە لە ساڵی 2020دا 61 ملیۆن پاوەند قازانجی کردووە. ” وتیشی “کۆمپانیاکە ئەوەندە دەوڵەمەندە لە هەمان ساڵدا چەندەها ملیۆن دۆلاری بەسەر خاوەن پشکەکانیدا دابەشکردووە”.
شارون بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و دەڵێت ” بۆیە دەتوانن موچەیەکی بەرزی شایستە بدەن بە کرێکارەکانیان . بەڵام ئەم دوو کۆمپانیایە ئەسبەقییەتیان داوە بە بەدەستهێنانی قازانجێكی زۆر تاکو وەك پاداشت بیدەن بە بەڕێوەبەران و خاوەنپشکەکانی کۆمپانیاکە لە بری دانی کرێیەکی شایستە بە کرێکارەکانیان”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.