19/08/2022
لە گەڵێک شوێنی سەرکار لە ئەمەریکا کرێکاران مافی ئەوەیان لە لایەن خاوەنکارەوە پێنادرێت کە خۆیان لە نقابەیەکدا ڕێكبخەن . کۆفی شۆپی ستارباكس یەكێکە لەوانە . ماوەیەکی زۆرە لە گەلێك لە فەرعەکانیا کرێکارەکانی لە هەوڵی دروستکردنی نقابەدا بوون. پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانییان لە سەرانسەری ئەمەریکا لە 220 فەرعیاندا دروستی بکەن .
لە فەرعی Memphis ئیدارەکەی ڕێگرییەکی زۆری کردووە لە کرێکاران لە دامەزراندنی نقابەکەیاندا تا ئەو ڕادەیەی کە 7 کرێکاری چالاك کە ڕۆڵیان هەبووە لە هەڵخڕاندنی کرێکارانی دیکەدا لەسەر کارەکانیان دەربکات. ئەمانیش بە هاوکاری دەستەی نیشتمانی پەیوەندییەکانی کار لە ئەمریکا کە بەڵگەی پێویستی پێشکەش کردبوو کە دەرکراوەکان بەهۆی هەستی دژە سەندیکاوە بووە و کەیسەکەیان بردە دادگا و سەرەنجام دادگا بڕیاری دا کە کۆمپانیاکەیان ڕاست نەبووە لە بڕیاری دەرکردنیانا و سیاسەتی هەڵاواردنی گرتۆتە بەر، بەم هۆیەشەوە بڕیاری دا کە دەبێت بیانخاتەوە سەر کارەکانیان .
لە وەڵامی دادگەشدا کۆمپانیاکە دەڵێت ئەوان لەسەر ئەوە دەرنەکراون بەڵکو لەسەر پەیڕەو نەکردنی یاسای سەلامەتی لەسەر کار دەرکراون. گریمانی ئەوە هەیە کە کۆمپانیاکە ئیستیئناف دژ بە بڕیارەکەی دادگە بکاتەوە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.