وشکەساڵیی لە بریتنایادا:

زاهیر باهیر

17/08/2022

بریتانیاش وەکو هەندێك لە وڵاتانی دیکە ڕووبەڕووی وشکە ساڵی بووەتەوە لە لایەن دەوڵەت و کۆمپانیاکانی ئاوەوە چەند فرمانێک دەرکراوە تاکو دانیشتوان پەیڕەویان بکەن.  وێڕای ئەمەش هیچ کام لەم دوانە بەرپرسیاریی بەشێك لە وشکەساڵییەکە هەڵناگرن کە لە هەندێك ڕووەوە پەیوەستە بە ژیانمانەو.

وەکو باسیشی دەکەن لە ساڵی 1911 وە تاکو ئێستا بێ بارانی ئاوا لە مانگی تەموزەوە هەروەها ئەم گەرمییە نەبووە.  لە ساڵی 1976 وە وشکەساڵی وەکو ئەمساڵ نەبووە. لەبەر ئەمەش وشکەساڵی لە 8 ناوچە لە سەرجەمی 14 ناوچەی بریتانیا ڕاگەیەنرا.

من لێردە چەند خاڵێك سەبارەت بە کەمتەرخەمی دەوڵەت و کۆمپانیاکانی ئاو لێرە [ بریتانیا لەو دوو شوێنەدا] کە لە وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانەوە وەرمگرتووە دەخەمە بەردەم خۆێنەر.

  • ئینگلەند و وێڵس تەنها شوێنێکن لە هەموو دونیادا کە بۆرییەکانی ئاویان لە کەرتی دەوڵەتییەوە کردە کەرتی تایبەتی ئەمەش لە ساڵی 1989 دا ڕوویدا. لەو کاتەوەش نرخی ئاو بە ڕێژەی لە سەدا 40 زیادی کردوە کە لە کاتێکدا کە باران لێرە لە ئیسپانیا و یۆنان و و پورتوغال و دئیتالیا و ئەڵمانیا زیاتر دەبارێت ، کەچی لەوێ ئەو گرفتە یا نییە یا زۆر کەمترە و نرخی ئاویش زۆر هەرزانترە.
  • ڕۆژانە 3 ملیار لیتر لە بۆرییەکانەوە دزە دەکات لەگەڵ ئەوەشدا چاک ناکرێت. ئەم بڕە زۆرەش  بەشی چواریەکی داییشتوانی بریتانیا دەکات لە ڕۆژیکدا.
  • یاسا و ڕووڵەکانی دەوڵەت لە قازانجی کۆمپانیاکانی ئاو و خاوەن پشکەکانە ، ئەوانیش بە ئارەززی خۆیان قازانج دابەش دەکەن نرخی پشکەکان سەەردەخەن و موچەی بەڕیوەبەرەکان دیاری دەکەن.  هاوکاتیش وەبەرخستنی پارە بۆ چککردنی بۆرییەکان و پشکنیان نییە ، دوەڵەتیش گوێی خۆی لێ خەفانووە. هەر ئاواش بوجەی بەشی ژینگەش لە کەمبوونەوەی بەردەوامدایە و ژینگەش لە پیسی زیاتردا.
  • لەو کاتەوەی کە ئاو کراوە بەکەرتی تایبەتی ، 1989 ، تاکو ئێستا 10 ملیۆن کەس لە نفوسی بریتانیا زیادی کردوە بەڵام تاکە تەنکییەکی خەزنی ئاو دروست نەکراوە.
  • پرسی پیسبوونی ئاوی ئێرە پرسێکی گەورەیە کە تێکەڵ بە پیسی دەبیت . بە  گویرەی ڕاپۆرتێك لە ساڵی 2020 وە 400 هەزار ڕووداوی پیسبوونی ئاو لە ئینگلەند و هەرێمی وێڵس دا ڕووی داوە.
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: