بریتانیا ڕووبەڕووی 3 ڕۆژ مانگرتن دەبێتەوە

18/08/2022

دوای شکستی وتووێژەکانی نێوانی نقابە کرێکارییەکان سەبارەت بە موچە و هەلومەرجی سەر کار ، چارێك بۆ کرێکاران نەمایەوە جگە لە بەکارهێنانی  چەکە کاریگەرەکەی دەستیانە کە مانگرتنە.  لەمڕۆوە ، 5شەمە، 18/08 بۆ 3 ڕۆژ 3 نقابە بڕیاریان دا کە پویوەست بن بە دەنگدانیانەوە بۆ مانگرتن .

مانگرتنەکان 3 ڕۆژ دەخایەنیت واتە هەتا ڕۆژی شەمە بە کاتی بریتانیا 12ی شەو لە م ڕۆژانەدا ئەم نقابە مانگرتنەکە دەداتە دەست ئەو نقابەی تر بە بێ ئەوەی ناوی هاوپشتی یەکدی لێبنین .  چونکە ناوهێنانی وشەی هاوپشتی [ سۆڵیدارێتیی ] بە کردەوەکردنی، سزای گەوەرەی لەسەرە ، چونکە ئەمە بەندێیکی یاسایی دژەنقابەیە کە لە سەردەمی سەرەکوەزیرانی کۆنی مارگرێت تاچتەر سەپاندی،  بۆ کرێکاران و نقابەکانیان نییە کە هاوپشتی هاوەڵە کرێکارە مانگرتووەکانیان بکەن نە بە دەست هەڵگرتن لە کار و نە بە پارە.  کردنی ئەمە سزایەکی گەورەی یاسایی بە دواوەیە.  ئەمە جەوهەری دیمۆکراتییەت و سەروەری یاسایە لەم وڵاتەدا کە دڵنیام هەرە زۆرینەی کوردی ئەم وڵاتە لەمە بێ ئاگان.

لەم خۆپیشاندانەدا کرێکارانی نقابەکانی تۆڕەکانی شەمەندەفەرەکان و کریکارانی قیتاری ژێرزەمینی و سایەقی بەشێکی لە پاسەکانی لەندەن بەشداری دەکەن بەڵام نەك هەر هەموو 3 ڕۆژەکە بەسەر یەکەوە.  لەم بارەدا لەم ڕؤژانەدا تەنها  و تەنها لە سەدا 20 کەمتری شەمەندەنەفەرەکان یاخود قیتارانی ژێرزەمینی کار دەکەن ئەویش لە نیوانی 6.30 بەیانییەوە تاکو 6.30  ئێوارە .

بەشێکی دیکەی سایەقەکان کە خاوەنکارەکانیان کۆمپانیای ئەریڤایە زیاتر لە هەفتەیەك بوو لە مانگرتندا بوون .  ئێستا ئیدارە ئامادەیە بە ڕێژەی لە سەدا 11 کرێیان بۆ سەر بخات.  بەم هۆیەوە ئەوان مانگرتنیان وەستاندووە نقابەش ئەم ڕیژەی زیادکردنە دەخاتە بەردەم ئەندامەکانی نقابە تاکو بزانن قەبوڵیانە یا نا ؟ گەر قەبوڵیان بێت مانگرتنەکەیان دەوەستێنن،  گەر قەبوڵی نەکەن ئەوە بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان .

لە وەڵامی کۆمپانیاکان و دەوڵەت بە تایبەت وەزیری هاتووچۆ و ڕێگاوبان سکرتیری گشتی نقابەی کریکارانی قیتاری ژێرزەمنی، ئاڕ ئێم تی ،  مایك لینچ  وتی ” ئەندامانی سەندیکاکەی لە جاران زیاتر ئیرادەیان هەیە بۆ پاراستنی خانەنشینیەکانیان و دەستەبەرکردنی بەرزکردنەوەی مووچەیەکی شایستە و ئاسایشی کار و بارودۆخێکی باشی کارکردن. وتیشی: “تۆڕی سکەی شەمەندەفەرەکان   هیچ پێشکەوتنێکی لە ئۆفەری مووچەی پێشوویان نەکردووە و کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر هیچ شتێکی نوێیان پێشکەش نەکردووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرۆکەکانی کۆمپانیاکان دانوستانێکی نهێنی لەگەڵ حکومەتدا دەکەن سەبارەت بە کەمکردنەوەی تێچوونەکان لەڕێگەی کەمکردنەوەی هەلی کار و تێکدانی بارودۆخی کارکردن و خانەنشینی ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها تۆڕی کۆمپانیای شەمەندەفەر هەڕەشەی سەپاندنی دەرکردنی کرێکاران  و بڕینی 50%ی بەشی صیانەی کارکردن دەکەن کە کاریان چاککردنەوەی هێڵەکان و کێشەکانیانە .  ئەگەر ئێمە دەستبەرداری مانگرتنمان نەبین کە کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی شەمەندەفەرەکان پرۆژەیەکیان خستۆە بەردەم شۆفێرانی شەمەندەفەرەکان کە تاڵانکردنی مەرج و رێساکانی ئەندامەکانمان ، ئەوە ئەوە بە جێدەهێنن.”

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: