سەرکەوتنی کرێکاران و کارمەندانی هێڵی ئاسمانی بریتانی

16/08/2022

دوای ئەوەی 400 کرێکار لە مانگی تەمووزدا [ مانگی ڕابووردوو] کە لە بواری جانتا وەرگرتن و بردنیان بۆ ناو فڕۆکەکان و پشکنینی پەساپۆرتەکاندا کاردەکەن هەڕەەشەی  جددیان لە ئیدارە کرد گەر کرێیان بۆ سەر نەخەن ئەوە مان دەگرن.  هاوکارتیش نقابەکەیان زۆر جددیانە کۆمەك و هاوپشتیان کردن ، لە کۆتاییدا ئیدارەیان ناچار کرد بە پەسەندکردنی داخوازییەکانیان.

ئیدارە بڕیارری دا کە کرێ و موچەی 16 هەزار کرێکار و کارمەندی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی لە سەدا 13 بەرزبکرێتەوە . ئەمەش بەم شێوەیە لە ئێستادا بە ڕێژەی لە سەدا 5 لە مانگی داهاتوودا [ سێبتەمبەر] بە ڕێژەی لە سەدا 5ی تر هەروەها لە مانگی دیسەمبەردا بە ڕێژەی لە سەدا 3 کرێیان سەر بکەوێت.

کۆمپانیای هێلی ئاسمانی بریتانی یەکێك بوو لەو کۆمپانیانیانەی کە زۆر خراپ لەسەردەمی پەتای کۆرۆنا و لۆکداواندا مامەڵەی ستافەکانیان کرد تا ڕادەی دەرکردن بە ئیجباری و بە ئیختیاری 9000 کرێکار .  دوایش فرمانێكی دەرکرد کە ئامادەن کرێکارەکان بە کۆنتراکتێکی نوێ دامەزرێننەوە، واتە بە کرێی کەم و بە بڕینی یاخود کەمکردنەوە مافەکانی دیکەیان کە هەیان بوو وەکو هۆڵیدەی و مافی نەخۆش کەوتن بێ بڕینی کرێ و مافی ئەندامێتی نقابە و هەندێکی دیکە .  بەڵام خۆشبەختانە ئێستا لوتی شکاو ناچار کرا کە سازشێکی گەوەرە بکات بۆ ستافەکانی.

بەڵکو ئەمە هاندەر و هاوپشتییەکی نموونەیی بێت بۆ سەراپای بەشەکانی دیکەی کرێکاران کە لە کێشەدان لەگەڵ خاوەنکارەکانیاندا.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: