نان، کار، ئازادیی

14/08/2022

ئەمانە دروشمی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکەی  نزیکەی 40 ژن بو کە دوێنێ ، ڕۆژی شەمە، 13/08/2022 – لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە لە کابول رێپێوانیان کردووە، پێش ئەوەی ئاسایشی تالیبان بە تەقاندنی چەکەکانیان  بۆ ئاسمان بڵاوەیان پێبکەن.

بەشێک لە ژنە خۆپیشاندەرەکان کە پەنایان بۆ دوکانەکانی نزیکیان بردبوو، لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە بە قۆناخی تفەنگەکانیان ڕاودەنران و  لێیاندەدرا.

لافیتەی خۆپیشاندەران لەسەری نووسرابوو “15ی ئاب ڕۆژێکی ڕەشە” [ ئاماژە بە 15ی ئابی ساڵی پارە کە تالیبان دەسەڵاتیان گرتەوە دەست] لەکاتێکدا داوای مافی کارکردن و بەشداری سیاسییان دەکرد هاواریان دەکرد ” دادپەروەری، دادپەروەری ئێمە لە نەزانیین بێزار بووین” زۆربەی ئەم ژنانە ڕوپۆشیان نەکردبوو.

لەو کاتەوەی کە تالیبان هاتونەتەوە سەر کورسی دەسەڵات دەیان هەزار کچ لە خوێندنگە ناوەندییەکان کە داخراون، نێرراونەتەوە ماڵەوە، هاوکات ژنانیش قەدەغە کراون بگەڕێنەوە بۆ زۆرێک لە کارەکانی حکومەت.   هەروەها لە گەشتە دوور و درێژەکاندا گەشتکردن بە تەنیا لە ژنان قەدەغە کراوە و تەنیا لە ڕۆژانی جیا لە پیاوان دەتوانن سەردانی باخ و پارکە گشتیەکانی پایتەخت بکەن.

لەوەتەی قەدەغەکردنی خوێندنی ناوەندی لە مانگی ئازاردا ڕاگەیەندراوە، زۆرێک لە قوتابخانە نهێنییەکان بۆ ئەم کچانە لە چەندین پارێزگادا سەریان هەڵداوە.

هەر لەو خۆپیشاندانەدا دەستبەسەر مۆبایەلی زۆرێك لە خۆپیشاندەراندا درا لەگەڵ شکاندنی دروشمەکانیاندا .

یەکێك لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە وتی ” ئەگەر ئەوان ناڕەزایی سەر شەقاممان لێ قەدەخە بکەن ، ئەوە لە ماڵەوە ناڕەزایی دەردەبڕین “

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: