13/08/2022
ئەمڕۆ شەمە،13/08/22 ، مانگرتنی سایەقی قیتارەکانی بریتانیا بۆ 24 سەعات لەسەر کێشەی بەرزبوونەوەی کرێ و مووچە دەستی پێکرد. بە هۆی ئەمەوە قیتارەکانی سەرزەوی لە لەندن هەروەها ئەوانەشی کە بە شارەکانی دیکەوە پەیوەستن کە سەر بە 9 کۆمپانیای جیاوازن، لە گەیاندنی سەرنشینەکانیان وەستان.
لە سەدا 96 سایەقی ئەو قیتارانەی کە لە نێوانی لەندەن و ئینگلەند و سکۆتلەندە و یۆڵس هاتوچۆ دەکەن سەر بە نقابەی ‘ ئەسلیف’ ن.
لە لایەکی دیکەوە کرێکارانی پۆست ئۆفیس بڕیاری مانگرتنیان لە هەمان ڕۆژدا دا کە زیاتر لە 40 هەزار لە کرێکارانی نقابەی پۆستی بەریتانی و پەیوەندییەکان لە ڕۆژانی 26 و 27 و 30 ئەم مانگەدا ماندەگرن .
هەر ئەمڕۆش ڕۆژنامەنوسان و موراسیلەکانی ڕۆژنامەکانی : Mirrior و Express و زیاتر لە 12 ڕۆژنامە لۆکاڵییەکانی دیکە لە شار و شوێنە جیاوازەکاندا وەکو لە مانشستەر و لیڤەرپووڵ لە سەر کێشەی موچە کە تەنها لە سەدا3 ی موچەیان بۆ بەرزدەکرێتەوە و بڕیاری مانگرتنیان دا.
ئیدارە و خاوەنی ئەم ڕۆپژنامانە ئامادەنین لەوە زیاتر موچەیان بەرزبکەنەوە ئەمە لە کاتێکدا کە سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیاکە ، جیم مولین ، موچەی ساڵی پاری 4 ملیۆن پاوەند بووە.




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.