مانگرتنی نافەرمیی

11/08/2022

مانگرتنی نافەرمیی ئەو مانگرتنە نییە کە کرێکاران و کارمەندان لە ڕێگای پرۆسەی دەنگدان بە کارت و گەڕانەوەی بۆ نقابە و نقابەش دەبێت  ئیدارە لە ڕۆژانی مانگرتنەکان ئاگەدار بکاتەوە ، بەڵکو جۆرێکە لە ئەنجامدانی چالاکی ڕاستەوخۆ بە دەنگدانی ڕاستەوخۆ لە دانیشتنێکی هەمواندا لە جۆری دیمۆکراتی ڕاستەوخۆ.

دوێنی 4شەمە، 10/08 کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی Grangemouth   لە سکۆتلەندە دەستبەرداری کارکردن بوون لەسەر پرسی موچە و خانەنشینی .

Grangemouth یەکێکە لە تەنها شەش پاڵاوگەی نەوت لە بەریتانیا و دوو لەسەر سێی بەنزین و دیزڵ بۆ زۆرێك لە شوێنەکان لە سکۆتلەندا دابین دەکات و هەروەها قەبارەیەکی زۆر بۆ باکووری ئینگلتەرا و ئێرلەندای باکووریش دابین دەکات.

کڕیکارەکان بەیانێکیان دەرکردووە و لە لایەن سوشیالمیدیاوە بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن مانگرتووانەوە کە تێیدا داوای کردووە کە  کۆمەڵەی پیشەسازی بیناسازی ئەندازیار بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان بۆ ئەوەی داوای زیادکردنی مووچەی ئەو کرێکارانە بکات کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و قەیرانی تێچووی ژیاندا دەستەویەخە بوونەتەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا دەڵێت کرێکاران لە سەرەتای ساڵدا بەڕێژەی 2.5% مووچەیان بەرزکراوەتەوە ، لە ساڵی 2023دا بەڕێژەی 2.5%ی دیکە بەرزدەکرێتەوە. بەڵام ئەوان کە حسابی دەکەن لە ڕاستیدا  کەمکردنەوەی مووچەیە بە ڕێژەی 10% ئەگەر هەڵاوسان بەرزبێتەوە بۆ 13%، وەک هەفتەی ڕابردوو بانکی ئینگلتەرا پێشبینی کرد.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: