10/08/2022
115 هەزار لە کڕیکارانی پۆستی بریتانیا بە ڕێژەی لە سەدا 97.6 دەنگیان بە مانگرتن لە ڕۆژانی 26 و 31 ی ئەم مانگەو ڕۆژی 8 و 9 ی مانگی سێبتەمبەردا دا .
ئەم مانگرتنە لە دوای شکستهێنانی وتووێژی نێوانی نقابەی کرێکاران و ئیدارەدا بوو . ئیدارە ئامادەیە تەنها موچەی کریکاران بە ڕێژەی لە سەدا 2 بەرزبکاتەوە . ئەم ڕێژەیەش لە ڕاستیدا هەر هیچ نییە بە بەراورد بە فرانبوونی هەموو شتێك و هەڵئاوسانی پارە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو لە وەرگرتنی هەموو جۆرەکانی قەرزدا، هەر ئەم هۆکارەشە کە هانی کرێکاران دەدات کە بەو ڕێژە گەورەیەوە ئامادەی مانگرتن بن.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.