زاهیر باهیر
05/08/2022
دەلێم هۆکارەکانی ئارەزوویان بۆ جەنگ نەك هۆکارەکانی بەرژەوندییان. من نازانم ئایا لە گەمژەیی ئەم دوو وڵاتەیە کە هیچ وانەیەك وەرناگرن لە شەڕی دۆڕاویان لەگەڵ ڕوسیادا، یا لە غەڕایی و نێرەکەریی و کەڵەگاییانە ، یاخود گرنگ نییە شەڕ دەبێت با ببێت و چی دەبێت با ببێت کوێ وێران دەکرێت و کێ دەکوژرێت با ببێت ، واتە لە بەتەنگ نەهاتنەوە و بێ دەربەستییەوەیە.
من باوەڕم وایە کە چین شەڕی سەربازی ناکات و تایوان بە شەڕ ناچار ناکات و خۆشی دەزانێت کە تایوانی لە دەستچووە و نابێتەوە بە بەشێك لە چین ، بەڵام ئەویش حەزی بە گێچەڵ و فشار خستنە سەر تایوان وئەمریکایە.
دوێنێ درەنگێ وتارێکی ئابوریناسێکی بریتانیم خوێندەوە کە لەسەر چوونی نانسی پیلۆسی نوسیبووی. من لێڕەدا دوو بڕگە لە وتارەکەی وەردەگێڕم، کە دەڵێت:
” بەڵام مەترسی زێدەڕەوی چین هەیە بە هۆی پشتبەستنی تایوان بە سووتەمەنی هاوردەکراوە، چین ئەوە بقۆزێتەوە بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر دوورگەکەدا. وەك مارک ویلیامز، سەرۆکی شیکەرەوە و توێژەرەوە ئاسیا لە ئابووریییەکانی سەرمایە، ئاماژەی پێدەکات، کە ئەم ئابلوقەدانە بەم زووانە پیشەسازی تایوان پەكدەخات و دەبێتە هۆی لێکترازانی ئابووریی گەورەی جیهانی . سەرەنجامیش لەبەر ئەو شمەك و ماتریاڵ و موڵکە ناوکۆییەکانی لە نێوانیاندا هەیە و لە لایەن تایوانەوە بەرهەمدەهێنرێت کە لە هەموو شتێکدا بەکاردەهێنرێت لە مۆبایلەوە تا ئۆتۆمبێل و لە ئێستاوە کەمیان کردووە. سنووردارکردنی هەناردەکردنی چیپس[ چیپەکان ] دەبێتە هۆی بەربەست و ڕێگرتن لە چارەسەری بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و لاوازبوونی گەشەی ئابووری. ئەمەش بە ناچاری فشار لەسەر ئەمریکاش دروست دەبێت نەک تەنها بۆ سەپاندنی سزای ئابووری و هەڵپەساردنی سەروەت و سامان بەڵکو دەستوەردانی سەربازیش بکات.“