زاهیر باهیر
03/08/2022
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا زۆرمان لەدەسەڵاتدارانی ئەمریکا و بریتانیا و هەندێك ولاتی دیکە دەبیست بە پاساوی بەردەومیدان بە جەنەگەکە و تێشکانی ڕوسییا ئەوە کە : “گەر ڕوسیا لەمەدا بۆی بچێتە سەر ئەوە دواتر ولاتە بچوکە کۆنەکانی سەر بە بلۆکی کۆنی ڕوسسی-شی بە دوادا دێت ، هەر وەها ئەمە هانی چین-یش دەدات کە هێڕش بکاتە سەر تایوان”
ئێستا کە ئەمان بۆیان دەرکەوتووە کە چین هێڕش ناکاتە سەر تایوان ، بە دڵنیاییەوە چینییەکان هێڕش ناکەنە سەر چیینییەکان ، دەیانەوێت هەرچۆن هەیە دنەی چین بدەن کە هێڕش بکاتە سەر تایوان ، وەکو ئەوەی ئەمان ئەم جەنگەیان باش بردەوە و لەمەدا زۆریان هەڵتڕان ، ئیمجا نۆبەی شەڕی چین و تایوانە، یاخود جەنگێکی دیکەیە .
بێ گومان چوونی نانسی پیلۆس ، قسەکەری فەرمی ئەنجوومەنی نوێنەررانی ئەمەریکا، نە بۆ هاوپشتی ڕژێمی تایوانە و نە دڵڕاگرتنی دەوڵەتی چین-یشە لەم وەختە ناسکەدا، بەڵکو توندەکردنەوەی گرژییەکانی نێوانی تایوان و چین و خۆشیان کە بە تەرەفگیری و ” دیمۆکراسی” دەزانن.
ئەم ڕەفتارەی ئەمریکا و ئێستاش کە بریتانیا دەیەوێت وەفد لە مانگی نۆڤەمەبەردا بنێرێت بۆ تایوان شتێك نییە تەنها خۆشکردنی ئاگری دووبەرەکی و نانەوەی شەڕ نەبێت.
بێ گومان تایوان مافی خۆیەتی لە قەبوڵکردن و پێشوازیکردنی هەر میوانێك و دۆستێکیان هەر ئاواش ئەمەریکاش مافی خۆیەتی لە زیارەتی هەر وڵاتێک و هاوکاریکردنی . بەڵام گرفتەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئەمەریکا وەکو وڵاتی باڵادەستی جیهانی بە حساب دیمۆکراسی و هەر بە حساب پاریزەری مافی مرۆڤ و لەباربردنی زەمینەی نائارامیی و کرژی و جەنگ ، لە ئێستادا نە دەبوایە بەو کارە هەڵسایە ، ئەگەر ئەمە بۆ دروستکردنی جەنگ یاخود جۆرێك لە جەنگ نییە؟!!!
چین ئەمەی پێ قەبووڵناکرێت بۆیە هەرەشەی جددی دەکات لەو بارەیەوە. هەر لە ئێستاشەوە لە دەربڕینی ڕەتدانەوەیدا هەندێك ڕێکاری بەکارهێناوە. هاوکاتیش سەفیری چینی لە بریتانیا ئینزاری بەریتانیای کرد کە ” دوورکەونەوەی لەوەی کە ئەمەریکا دەیکات” ، وتیشی : “ئەوەی یاری بە ئاگر بکات خۆی دەسوتێ”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.