02/08/2022
ئۆکرانە یەكێکە لە وڵاتە سەرەکییەکانی دونیا لە بەرهەمهینانی دانەوێڵەدا. لە ساڵی 2021 پێش شەڕەکە بە ئۆکرانیا دەوترا زەمیلەی نانی ئەوروپا بە حسابی ئەوەی کە گەنمێکی زۆر بەرهەمدەهێنێت. بەگوێرەی قسەی زێلینسکی کە لە ڤیدێویەکدا لە تویتەرەوە بڵاویکردۆتەوە، ئۆکرانیا پێشتر 80 ملیۆن تەن دانەوێڵەی بەرهەمهێناوە، کە گەنم و گەنمەشامی و جۆی تێدایە، بەشی ئەوەی دەکرد بۆ ماوەی شەش مانگ خۆراك بە 400 ملیۆن کەس بدات . لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت: ئەمساڵ ئۆکرانیا لە رێڕەوی دروێنەکردن و ناردنی کەمتر لە نیوەی ئەو بڕە پارەیەدایە.
بە گوێرەی ڕێکەوتنەکەی ڕۆژی 22/07 لە تورکیا ، یو ئێن و تورکیا زەمانەتی ڕەتبوون و گەیشتنی پاپۆڕەکانی کە گەنمیان تێدایە بۆ شوێنی مەبەست دەکەن ، بەڵام تا ئێستا هیچ پاپۆڕێک بەڕێنەکەوتووە و چاوەڕاوانی لایتی سەوزی ئەو دوو وڵاتە دەکەن .
لەوە دەکات هەرناردەی گەنم و گەنمەشامی کەمتربێتەوە بە هۆی کوژرانی یەکێك لە خاوەنی کێڵگە هەرە گەوەرەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ ژنەکەی بە تۆپی دوورهاوێژی ڕوسیا لەم رۆژانەدا. ئەم ژن و پیاوە خاوەنی سایلۆ و پاپۆڕی تایبەتی خۆیان بوون کە ساڵانە دەیانتوانی 2.25 ملیۆن تەن دانەوێڵە هەڵبگرێت، کە گەورەترین بوو لە ئۆکرانیا.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.