29/07/2022
دوای مانگرتنی ڕۆژی 4 شەمەی زیاتر لە 40 هەزار کرێکار و کارمەندانی شەمەنەفەرەکان ومیترۆکان ئەمڕۆش، هەینی ، 29ی مانگ 28 هەزار ئەندازیاری تەلەفوناتی بریتانیا کە لە ساڵی 1984دا کرا بە کەرتی تایبەتی لە دەوڵەتییەوە، لەگەڵ 9 هەزار لە سێنتەری وەلامدانەوەی تەلەفوندا مانیان گرت و هەروەها ڕۆژی 2شەمەش ، 01/08 لە مانگرتندا دەبن.
ئەمان داوای زیادکردنی مووچەکەیان دەکەن زۆرێك لەم کرێکارانە لە ئێستادا گەر چی کار دەکەن بەڵا بە یارمەتی وەرگرتنی کەرەسەکانی خواردن لە سێنتەری خواردن بەخشینەوە دەژین .
ئیدارە دەڵێت ئەوان ناتوانن پارەی زیاتر بدەن ئەمە لە کاتێکدا کە قازانجی ئەم کۆمپانیایە لەم ساڵدا تا ئیستا 1.9 ملیار پاوەندە و بەڕیوەبەری جێ بەجێکارەکەی موچەکەی بە ڕێژەی لە سەدا 32 زیادی کردووە ئەمەش موچەی ساڵانەی گەیاندۆتە 3.5 ملیۆن پاوەند.
لە لایەکی دیکەوە نقابەی ئەسلیف کە نقابەی سایەقی قیتارەکان و ئەوانەی ژێرزەمنییشە بە ڕێژەی لە سەدا 93 دەنگیان بە مانگرتن دا. ئەمانیش بەیانی ، شەمە ، 30ی مانگ بۆ 24 سەعات مان دەگرن دووبارە لە 13 ی مانگی ئاب-یشدا 24 سەعاتی دیکە ماندەگرنەوە ئەگەر ئیدارە داخوازییەکەیان جێ بەجێنەکات .
نقابە ئۆفەرەکەی ئیدارە کە لە سەدا 6.6 قەبوڵکردوە بەڵام چاوەڕوانی ئەندامانی دەکات بزانن ئایا بەوە رازی دەبن یانا ، هاوکاتیش کرێکارانی قیتاری یۆرۆ ستار لە سەدا 8.2 یان بۆ زیاد کراوە . نقابە دەڵێت زۆرێك لە ئەندامانی لە ساڵی 2019 کرێیان بۆ زیاد نەکراوە.
صەدیق خان سەرۆکی شارەوانییەکانی لەندەن کە سەر بە پارتی لەیبەرە و پێگە وپلەکەی وەکو پاڕێزگاری لەندەنە پشتگیری لە مانگرتنی کرێکاران دەکات و دەڵێت ” بەرپرسیارێتی مانگرتنەکان لە ئەستۆی حکومەتە، کە دەستوەردان لە کۆمپانیاکانی شەمەندەفەر دەکەن کە دەیانەوێت گرێبەستێک بکەن……… تەنها ڕێگەیەک کە ئەم ناکۆکیانە مەمیشە چارەسەر بکرێن ئەوەیە ئەگەر [وەزیری هاتوو چۆ و گواستنەوە] گرانت شارپ و حکومەت دەست وەرنەدەن لە وتوو وێژەکانی نێوانی نقابە و کۆمپانیاکانی خاوەنکار و ڕێگە بە کۆمپانیاکانی شەمەندەفەر بدات قسە لەگەڵ سەندیکاکان بکەن.”



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.