30/07/2022
ڕۆژی هەینی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا قازانجێکی بێ وێنەی 17.85 ملیار دۆلاری (14.77 ملیار پاوەند)ی تۆمارکرد، کە نزیکەی چوار هێندە زیاترە لە هەمان ماوەی ساڵێک لەمەوبەر، هەروەها کۆمپانیای شیڤرۆن قازانجی 11.62 ملیار دۆلاری تۆمارکرد کە دەکاتە 9.61 ملیار پاوەند. ئەم قازانجە بەرزە ڕۆژێک دوای ئەوەی کۆمپانیای شێڵی بەریتانیا ژمارەی پێوانەیی قازانجی خۆی شکاند، ڕایگەیاند کە 11.4 ملیار دۆلار (نزیکەی 10 ملیار پاوەند) بۆ ماوەی سێ مانگ لە مانگی نیسانەوە تا حوزەیران قازانجی کردووە.
جۆ بایدن لە مانگی حوزەیراندا وتی: “ئێمە دڵنیا دەبینەوە لەوەی هەمووان قازانجی کۆمپانیای ئێکسۆن دەزانین …ئەمساڵ ئێکسۆن پارەی زیاتری لە خودا بەدەستهێناوە.”
بەرزبوونەوەی نرخی وزە یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە هەڵاوسانی پارە بەرەو بەرزترین ئاستی چوار دەیە لە ئەمریکا دەبات ئێستا بە تێکڕا لە سەرانسەری ئەمریکادا 4.25 دۆلار نرخی هەر گاڵۆنێکە، کە زیاتر لە یەک دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک زیاترە لە چاو ساڵێک لەمەوبەردا.
چارەسەری بایدن زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەیە کە ئەمە لەگەڵ سیاسەتی لایەنگرێتی ئەو بۆ چاککردنی ژینگە ناکۆکە .
لە سەرەتای ساڵی 2022 ەوە پشکەکانی کۆمپانیای ئێکسۆن و شیڤرۆن بە ڕێژەی نزیکەی لە سەا 46 و 26 بەرزبوونەتەوە.
فرانسیس ئۆگرادی، سکرتێری گشتی سەندیکاکان لە بەریتانیا، ئەو “قازانجە چاوئاوکەرانە”ی بە “سوکایەتییەک بە ملیۆنان کەسی کرێکار ناوبرد کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پارەی وزەوە لە شەڕی ژیاندان. ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵکی کرێکاران لە مێژووی مۆدێرندا ڕووبەڕووی درێژترین و توندترین فشاری مووچە دەبنەوە. کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی کارگەر پشکی دادپەروەرانەی خۆیان لەو سامانە بەدەستبهێنن کە دروستی دەکەن، بە چالاکی ڕاستەقینە دەست پێدەکات بۆ دابەزاندنی نرخی وزە”.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.