24/07/2022
لەم یەك دوو ڕۆژەی پێشوودا ڕۆژنامەی گاردیان زانیاری ئەوەی ئاشکرا کرد کە چۆن کارتێلەکانی نەوت بۆ ماوەی 50 ساڵە ڕۆژانە 3 ملیار دۆلار قازانج دەکەن.
دیارە قازانجی ئەوان لەسەر 3 بنەمایە کە یەکەمیان : چەوساندنەوەی هێزی کار و هەر ئاواش چەوساندنەوەی بەکاربەرانی بەرهەمەمانی ئەوان لە نەوت و گازۆیل و غاز و موشتەقاتەکانی دیکەی . دووەم : تێکدانی ژینگە و پاوانەکردنی بە ئارەزووی خۆیان بۆ مەبەستی قازانجی زیاتر و کەڵەکەکردنی سەرمایەی زیاتر. سێیەم : یاساکان و نوێنەراەکانیان لە دەوڵەتدا یاخود لۆبییەکانیان کە چۆن هەموو ئەمانە بە قازانجی ئەوان کاردەکەن واتە دژ بە کۆمەڵ و بە ژینگە.
جێگای تاسان نییە کە ئەم قسەیەی پرۆفیسۆر Aviel Verbruggen بە ڕاست و دروست وەرگرین کە دەڵێت ” قازانجی ئەم کارتێلانە کە لە ساڵی 1970 وە 52 تریلۆن دۆلار بووە، واتە ساڵی 1 تریلۆن دۆلار قازانج، ئەوەندە زۆرە کە دەتوانێت هەموو سیاسەتمەدارێک، هەموو سیستەمێکی پێبکڕرێت، هاوکاتیش دەکرێت کارکردن لەسەر قەیرانی کەشوهەوا دوابخەن. ئەم پارەیە ئەوەندە زۆرە کە دەستتێوەردانەکانی سیاسسیەکان دەوەستێنی و چالاکییەکانی بەرگریش لە ژینگە سنووردار دەکات.” هەر ئەم پرۆفیسۆرە وا پێشبینی دەکات کە لە ساڵی 2022 ئەم قازانجە زیاتر دەبێت. ئەوە ئاشکرایە کە بۆچی نرخی نەوت و بەنزین و گازۆیل و غاز ئەوەندە گرانە لە جیهاندا ، تێگەیشتن لە فۆرمیلەکە زۆر ئاسانە هەتا قازانج هەڵکشێت دەبێت نرخی کەرەسەکان بەرزتر ببێتەوە ، پێچەوانەکەشی دروستە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.