22/07/2022
دوای خەباتێكی درێژخایەن لە خۆپیشاندان و پرۆتێست و مانگرتنی گشتی کرێکاران توانییان حکومەتەکەی ڕاجاپاکسە بهێننە خوارەوە ڕاجاپاکسە خۆشی بەرەو مالی و دواتر بۆ سنگاپور ڕا بکات.
پاش دەست لەکارکێشانەوەی فەرمی ڕاجاپاکسە پەڕلەمانی سریلانکە لە دوا کۆبوونەوەیاندا بڕیاریان دا کە ڕامیل کە 5 جار پێشتر و ئەمجارەش سەرەکوەزیرانی ئەوێ بووە بکەنە سەرۆکی دەوڵەت تاکو هەڵبژاردنی گشتیی، کە لە مانگی یازدەی ساڵی 2024 دایە.
دانانی ڕامیل بە سەرەک کۆمار ئەوەندەی دیکە خۆپیشاندەرانی سوور کرد لە سەر بەردەوامدانی خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانیان و سووربوونیان لە سەر لابردنی ڕامیل وەکو داخوازییان کە نابێت ئەوانەی کە لە حکومەتداریی پێشیوودا بەشداربوون لە مەی ئێستا و ئایندەدا بەشدار بن .
بۆیە هەر لەو ڕۆژەوە خۆپیشاندانەکان شێوەیەکی توندوتیژی وەرگرتووە لە لایەن پۆلیسەوە لە دوێنێشەوە بە فرمانی ڕامیل هێزی سەربازیشیان هێناوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و بڵاوەپێکردنیان کە گوایە ئەوەی ئەوان دەیکەن یاسایی نییە و کارێکی فاشستانەیە.
ئەوە بۆ ماوەی 3 مانگ دەچێت کە خۆپیشاندەران کەمێکی گەورەیان لە دەرەوەی ئۆفیسی سەرۆکی پێشوی سریلانەکە ، ڕاجاپاکسە ، کردۆتەوە سەدەها کەس شەوو ڕۆژ لەو کەمپەدا بوون دروشمایان : Gota Go Gama, واتە گۆتە کە کورتە ناوی یەکەمی ڕاجاپاکسەیە، بڕۆ ماڵەوە ، بەواتایەکی دیکە دەست لەکار بکێشەرەوە.
دوای ئەوە خۆپیشاندەران بڕیاریان دا کە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا ، هەینی ، کەمپەکە چۆڵ بکەن و ڕادەستی حکومەتی بکەنەوە بەڵام ئەم بەیانییە پۆلیس و ژمارەیەکی زۆری سەرباز هەڵیان کوتایە سەر کەمپەکە و خێمە و کەرەسەکانی ناو کەمپەکەیان تێكوپێك داو 10 کەسیان گرتووە و زیاتریش لە 50 کەس بریندارکراون. دڕندەیی پۆلیس و سەربازەکان بە گوێرەی قسە و ڕاپۆرتی گروپەکانی مافی مرۆڤ و لایەنەکانی دیکە زۆر دڕندانە بووە ، هیچ دەستیان نەپاراستووە نە لە منداڵ و پیر و پەککەوتە و نە کەسی دیکە، بۆیە ئەركێکی ئەوانەی کە لە کەمپەکەدا بوون، گێڕانی چەند ڕیزێکی بازنەیی بووە بە دەوری خەڵکانی پیر و منداڵان و ژنانی دووگیاندا بۆ پاراستنیان لە لێدان و ڕاکێشانیان کە خۆیان توانای بەرگریکردنیان لە خۆیان نییە .
لە ئێستادا بارودۆخەکە زۆر دژوارە و چاوەڕوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی زیاتر و گەورەتر دەکرێت .



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.