مانیفێستۆی نێونەتەوەیی ئەنارشیست دژی جەنگ (١٩١٥)

مانیفێستۆی نێونەتەوەیی ئەنارشیست دژی جەنگ (١٩١٥)

ئەوروپا لەنێو ئاگردایە، دەیان ملیۆن کەس لەنێو کوشتارگە ترسناکەکانی مێژووی تۆمارکراو لەبەیەکداداندان، سەدان ملوێن لە ژنان و منداڵان لە گریاندان، بێبەزەییانە و دڵڕەقانە هەڵپەسێرراوە بە زیاتر هەڕەشەی گەورەی ڕۆژانەی ناڕەحەتی و ئاڵۆزی میلیتەریی، کە پێنج مانگە بەرەدەوامە ، دیمەنێکی دڵتەنگ و ترسناک و قێزەونە کە جیهانی مەدەنی پێشکەشی دەکات. بەڵام ئەم دیمەنە لە هەموو حاڵەتێکدا لە لایەن ئەنارکستەکان پێشبینی کراوە. لەبەر ئەوە هەرگیز گومانێک نەبوە – ڕووداوە ترسناکەکانی ئەمڕۆ ئەم بڕوایە پشتڕاست دەکەنەوەئەو جەنگە بە بەردەوامیی لە هەناوی جەستەی کۆمەڵی مەوجود خۆی حەشارداوە، ئەو بەیەکادادانە چەکدارانەیە بە دیاریکراوی بێت، یان بە گشتیی، لە وڵاتانی کۆڵۆنیکراو بێت، یان لە ئەوروپا، بەرەنجامی سروشتیی و هەروەها زەرووری و چارەنووسی ڕژێمێکە کە لەسەر بناخەی نایەکسانی هاووڵاتیانی دامەزراوە و بە بەیەکدادانی بەربڵاو و ڕەشمە نەکراوی بەرژوەندییەکان پشت ئەستوورە و لێ دەربازبوونی نییە، ئەوەش جیهانی کار دەخاتە ژێر چاودێریی تەسک و ئازاراویی کەمینەیەک لە مشەخۆران کە هەر دوو: دەسەڵاتی ڕامیاری و ئابوورییان کۆنترۆڵ کردوون . جەنگ لە هەر یەک لەو گۆشانەوە بێگەڕانەوە بوو و دەبوو ڕووی بدایە. لە خۆڕایی نەبوو، کە بە پەرۆشەوە نیوەی سەدەی ڕابوردوو بۆ ئامادەکاریی زیاتری چەک و تەقەمەنی کاراتر سەرفکراوە و بە تێپەڕبوونی هەموو ڕۆژێکیش میزانییەی مردن قەبەتر دەبێت .

بۆ باشکردنی بەردەوامی کەرەستەکانی جەنگ، بە بەردەوامی هەموو ئاوەز و ئارەزوو و ویستێک لەپێناو باشترکردنی ڕێکخستنی ئامرازە سەربازییەکان بەگەڕدەخرێت – بوونی ڕێگایەک بۆ ئاشتی دەگمەنە (ئەستەمە). کەواتە ساویلکانە و نەزانانە دەبێت، ئەگەر بۆ دیاریکردنی بڕ و ژمارەی لۆمەکان بەرانبەر بەم حکومەت و ئەو حکومەت هەوڵبدرێت، ئەوە لە کاتێک کە هۆکارەکان و ڕووداوەکان چەند جارە خۆیان دووبارە دەکەنەوە. لە نێوان جەنگی پەلاماردەر و جەنگی بەرگرییکەر جیاوازییەک نییە. لەنێو بەیەکدادانەکانی ئێستا حکومەتەکانی بەرلین و ڤییەنا بە دەرکردنی دانە دانەی دۆکۆمێنتەکان خۆیان پاساودەدەن، هەر بەو جۆرەی کە لە لایەن حکومەتەکانی پاریس و لەندەن و پیترۆگراد کراوە و وەک ڕاستییەک نیشاندەردرێت.

هەر لایەک لە ئەوان بۆ زیاتر سەلماندنی نییەتباشیی خۆی و وێناکردنی خۆی وەک بەرگریکەرێکی بێخەوش، سەبارەت بە ماف و ئازادیی و پاڵەوانیی مەدەنییەت، دۆکۆمێنتی زیاتر کە چالانج ناکرێن بەردەست دەخەن. مەدەنییەت؟ کێ لە ئێستا لەتەک ئەوەدا هەیە؟ ئایا دەوڵەتی ئەڵمانیایە کە بە عەسکەرتارییتەکەیەوە کە هیچ گومانی لەسەر نییە و ئەوەندە بەدەسەڵاتە تاکو ڕادەی سەرکوتکردنی پاشماوەکانی یاخیبوونەکە ، دەیکات؟ یان دەوڵەتیڕووسیایە کە مێتودەکانی زۆرکردن و قەناعەت پێکردنی بەکارهێنانی قەمچییە، لە سێدارەدانە و دوورخستنەوەی سیبریایە؟ یان دەوڵەتی فەرەنسایە بە هیبیری’یەکەیەوە Hiribi, کە داگیرکەری خوێناوی ماداقەشقەڕ Madagascar و توکین و مەغریب و بە تەجنیدی زۆرەملێ هێزە ڕەشپێستەکان چەکدار دەکات؟ فەرەنسایە کە بە درێژایی ماوەی ڕابوردوو بەندیخانەکانی لە هاوڕێیانێک سیخناخ کردوە، کە تاوانی ئەوان بەس نووسین یا قسەکردن بوە لەبارەی جەنگ؟ یان ئینگلەند؟ کە دەیانچەوسێنێتەوە و ئەوان بەش بەش و برسیی دەکات، هەر ئاوا دانیشتوانی کۆڵۆنیییەکانی ئیمپڕاتۆرییەکەی سەرکوتی دەکات؟

نا، هیچ کام لەو دەوڵەتە جەنگێکینکەرانە مافی بانگەشەی مەدەنییەتیان نییە، هەر وەکو چۆن هیچ کامیان هەقی بانگخوازیی بەرگریی لە خۆیان نییە. ڕاستییەکەی ڕەگی جەنگەکان و ئەم جەنگە خۆێناوییەی ئێستا کە ئەوروپای داگرتوە ، هەر وەکو ئەوانەی پێشترە، لە هەناوی سەراپای دەوڵەتی مەوجوددا هەیە، کە فۆرمێکی ڕامیارییانەیە لە بەرتەرەیی (ئیمتیاز). دەوڵەت لە هێزی عەسکەرییەوە هاتۆتە بوون ، هەر ئاواش لە پەنابردن بۆ عەسکەرتارییەوە گەشەی کردوە، هەروەها لۆجیکانەش دەوڵەت لە سەرووی هێزی سەربازییەوە و دەبێت بە سەربازگەریی متمانە بکات، ئەگەر بییەوێت دەسەڵاتی ڕەهای خۆی بپارێزێت.

دەوڵەت هەر فۆرمێک وەربگرێت، ئەو هەر داپڵۆسەرە و ڕێکخراوە بۆ سوودی کەمینەی بەرتەریدار. هەر ئێستا بەیەکاندانەکانی ئێستا ڕووناکی دەخاتە سەر ئەوە: هەموو فۆرمەکانی دەوڵەت لەو جەنگەی ئێستا ئاڵاون – لەڕووسیا بگرە کە نوێنەرایەتی دەوڵەتی ستەمکاریی ڕەها دەکات، تاکو ئەڵمانیا کە ستەمکارییەکەی لە ڕێگەی پەڕلەمانەوە سووک دەکات ، نەمسا کە دەوڵەتێکە حوکمی خەڵکی جیاواز دەکات، ئینگلەند کە بە دیمۆکراتی دەستوریی و هەروەها فەرەنسا کە بە سیستەمی کۆماریی دیمۆکراتیی بەشداری ئەو جەنگە دەکات. دەرد و ئازاری گەلان زۆر یان کەم بە قووڵی پابەندییە بە ئاشتیی و متمانەکردنی ئەوان بە دەوڵەت لە پلاندانانی دیپلۆماسیانە، متمانەکردنی ئەوان بە دیمۆکراتییەت و پارتییە ڕامیارییەکان ( تەنانەت پارتییە ئۆپۆزسیۆنەکانیش، وەکو پەڕلەمانتارە سۆشیالیستەکان) بۆ ڕوونەدان یان لەباربردنی جەنگ.

ئامانجدارانە ئەو بڕوا و متمانە بە خراپی بەکاربراوە و تاکو ئێستاش ئەو خراپ بەکاربردنە هەر بەردەوامیی هەیە، ئەوە لە کاتێکدا ئەوانەی لە حکومەتدان بە هاوکاری هەموو ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکان بڕوایان بە میللەتە بەڕێزەکانیان هێناوە، کە ئەو جەنگە جەنگێکە لەپێناو ئازادیی. ئێمە زۆر بە ڕاشکاوانە دژی هەر جەنگێکی نێوان گەلان و هەر ئاواش لە وڵاتە بێلایەنەکانی وەکو ئیتالیا، کە لەوێ ئەوانەی لە حکومەتدان جارێکی دیکەش زیاتر خەریکی هاندانی میللەتانن بۆ نێو دۆزەخی جەنگ، هاوڕێیانی ئێمە دژی ئەوەن، دژن و هەمیشەش بە هەموو وزەیەکەوە کە هەیانە دژ بە جەنگن. گرنگ نییە لە هەر شوێنێک هەن، ڕۆڵی ئەنارشیستەکان لەنێو ئەو تراجیدیایەی ئێستا ئەوەیە دروشمی ئەوان: بەس یەک جەنگ بۆ ڕزگاری هەیە؛ جەنگێک کە لە هەموو وڵاتێک لە لایەن ستەملێکراوان دژ بە ستەمکاران ، لە لایەن چەوساوان دژ بە چەوسێنەران بەرپادەکرێت. ئەرکی ئێمە بانگکردنی کۆیلەکانە بۆ هەڵچوون و یاخیبوون دژ بە سەروەرانی خۆیان . پێویستە پاگەندە و چالاکی ئەنارشییانە لەبارەی فێڵبازیی و ساختەکاری و بۆ بە کەم گرتن و تێشکاندنی دەوڵەتە جیاوازەکان بەگەڕ بخرێن، گیانی یاخیبوون و ئەنجامدانی چالاکی وەکو مامانی بێزاریی لەنێو ناخی میللەت و سوپا بچێندرێت، تاکو هەموو سەربازێک لە هەموو وڵاتێک کە بڕوای پێهێنراوە، ئەو ئەو جەنگە لەپێناو دادپەروەریی و ئازادیی دەکات ، ئێمە پێویستە پاڵەوانیی و ئازایەتی ئەوان شرۆڤە بکەین، کە جەنگینی ئەوان بەس بە دروستکردنی ڕک و کینە و ستەمکاریی و داگیرکاریی و مەینەت خزمەت دەکات. پێویستە بیری کرێکارانی کارگەکان بخەینەوە، ئەو چەکانەی کە هەڵیانگرتوون و بەدەستیانەوەن دژ بە خۆیان لە کاتی مانگرتن و ڕاپەڕینی ڕەوای خۆیان بەکاربردراوە و دواتریش جارێکی دیکە بۆ چۆکدادانیان لە بەرانبەر خاوەنکارە چەوسێنەرەوەکان دژی خۆیان بەکاردەبردرێنەوە. پێویستە ئەوە پێش چاوی جوتیاران بخەین، کە پاش جەنگ جارێکی تر وسەرلەنوێ خۆیان دەچەمێننەوە و بە چۆکدادێن و بەردەوام دەبن لە کارکردن لەنێو کێڵگەی سەروەرەکانیان و بەردەستخستنی خوانی باش بۆ دەوڵەتمەندان.

هەموو ئەوانەی کە دەربەدەرکراون، پێویستە ئاگادار بکرێن، تاکو ئەو کاتەی کێشەی خۆیان لەتەک سەرکوتکەرانیان یەکلایی دەکەنەوە و و زەوی و کارگە دەکەن بە هی خۆیان، نابێت چەکەکانی خۆیان فرێبدەن. ئێمە لەسەر هۆکاری بەدبەختیی و کڵۆڵیی و مەحروم بوونی دایکان و ئازیزان و کچەکانیان و قوربانیان پەردە هەڵدەماڵین، هەر ئاواش ئەوانەشی کە لە دروستکردنی تەواوی پەژارە و خەمی کوژرانی باوکان و کوڕان و هاوسەرانیان. ئێمە پێویستە هەموو جۆش و خرۆشێکی یاخییبوون، هەموو بێزارییەک لە پێناوی بەهرەی یاخیبوون بۆ ڕێکخستنی شۆڕش بەکاربەرین، کە لەوێوە ستەم و نایەکسانی کۆمەڵایاتیی کۆتا دەبێت.

لەدەستدانی بەزەیی و دڵ نییە، تەنانەت لە بەرانبەرنەهامەتی ئەم جەنگە وەک ئەم ساتە گرفتاوییە، کاتێک کە هەزاران لە پیاوان پاڵەوانانە ژیانی خۆیان بە بیرۆکەیەک دەبەخشن ، دەبێت ئێمەش سەخاوەت و کەرامەت جوانیی نموونەیی ئەنارشیستانەیان نیشانبدەین: دادپەروەری کۆمەڵایەتیی لە ڕێگەی ڕێکخستنی ئازادانەی بەرهەمهێنەران بەدەستدێت: جەنگ و لەشکرگەریی بۆ هەمیشە لە ڕیشە هەڵدەکێشرێن ، ئازادیی تەواو لە ڕێگەی تێکشکانی تەواوەتیی دەوڵەت و نوێنەرەکانی بۆ زۆرەملێیی و زۆرلێکردن، بەدەستدەهێنرێت .

بژی ئەنارشی

ئەوانەی واژۆیان کردوە:

Leonard D. Abbott, Alexander Berkman, L. Bertoni, L. Bersani,

G. Bernard, G. Barrett, A. Bernardo, E. Boudot, A. Calzitta,

Joseph J. Cohen, Henrry Combes, Nestor Ciele van Diepen,

F.W. Dunn, Ch. Frigerio, Emma Goldman, V. Garcia, Hippolyte Havel, T.H. Keell, Harry Kelly, J. Lemaire, E. Malatesta, H. Marques,
F. Domela Nieuwenhuis, Noel Panavich, E. Recchioni, G. Rijnders, I. Rochtchine, A. Savioli, A. Schapiro, William Shatoff,

V.J.C. Schermerhorn, C. Trombetti, P. Vallina, G. Vignati,

Lillian G. Woolf, S. Yanovsky.

———————————————————————————

http://libraryqxxiqakubqv3dc2bend2koqsndbwox2johfywcatxie26bsad.onion/library/various-authors-the-anarchist-international-and-war