خۆپشاندان لە سریلانکە بەردەوامە

17/07/2022

دوای ئەوەی کە پەڕلەمان کۆبووەوە و Ranil Wickremesinghe هەڵبژارد کە ببێتە سەرەك وەزیرانی کاتیی و هەروەها تەزکییەشیان کرد تاکو لە هەڵبژاردنی ئایندەدا بتوانێت ببێتە سەرەک کۆمار.

ئەم هەنگاوەی پەڕلەمان  ناڕەزایی خەڵکی زیاتر خرۆشان پەیگیرتری کردن لەسەر داخوازییەکانیان کە نابێت حکومەتی تازە هیچ کەسێك لەوانەی کە پێشتر ڕۆڵیان لە حکومەتدا بووە ببێت.

ڕانێل کە 5جار سەرەک وەزیران بووە پێشتر،  دەستەکەی لای خۆپیشاندەران و تەواوی خەڵکی سریلانکە ئاشکرایە.  ئەو ڕۆڵێكی گەوەرەی هەبووە لە هاتنی خێزانی ڕاجەپاکسە و بەردەوامبوونیان لە حوکمداریدا و هەروەها هەموو گەندەڵی و دزی و کوشتن و بڕێنێکی بۆ پۆشیون.  بە هۆی ئەم هۆکارانەوە لەوێ  هیچ متمانەیەکی پێناکرێت و هەقیشیانە .

هەرە زۆرینەی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران گەنجن تەمانیان لەژێر 35 ساڵییەوەیە و بەوە ڕازی نابن .  لە دیمانەی هەندێكیان ئەوە زۆر بە ئاشکرا دەبینرێت کە دەڵێن ” ئێمە ئەم ماوە دوور و درێژە ئەم هەموو قوربانییەمان داوە بۆ گوڕێنی حکومەت نەبووە بەڵکو ڕژێم ” …. ” ئەمانە هەر هەموویان دەستیان هەبووە لە تاڵانکردن و مایەپوچکردنی ئەم و وڵاتە و بە فیڕۆدانی سامان و داهاتەکەی “….”  ئێمە ڕازی نابین بە گۆڕنکاری ڕووکەش… دەمانەوێت گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ژیانماندا ببێت “

زۆری تر لەمانە و لە سەدەهای ترەوە دەبیست ، ڕایان زۆر ڕوونە لەسەر بەڕێوەبردنی وڵات و حکومەتێك کە لە هەموو بوارێکدا دژیان بێت . هەر ئەم هەڵوێستانەیانە کە جیهانی ئەوروپا و ئەمەریکا و هیندستان و چینی-یشی سەرسام و نیگەران کردووە و نازانن لەم بارودۆخەدا چی بکەن و چۆن خۆپیشاندەران ئەهۆن بکەنەوە و دەستەمۆیان بکەن.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: