ڕێکەوتنێکی لاوەکی نێوانی ئۆکرانیا و ڕوسیا

14/07/2022

دوێنێ، 4 شەمە ، بە هاوکاری هاتنە ناوەوەی تورکیا و نوێنەری کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕوسیا و ئۆکرانیا لەسەر ناردنە دەرەوەی گەنمی ئۆکرانیا ڕیکەوتوون.

لە ئێستادا زیاتر لە 130 پاپۆڕی گواسستنەوە ی گەنم لە دەریای ڕەشدا لەژێر گەمارۆی ڕوسیادا گیریان خواردووە بۆ گەیاندنی دانەوێڵە بە وڵاتانی دوونیا لە ڕێگای دانوبەوە بەرەو ڕۆمانیا و لەوێوە بۆ جێگای مەبەست.

بەگوێرە ئامارەکان ئۆکرانیا لە سەدا 9ی گەنمی جیهان دەخاتە بازاڕەوە و لەسەدا 42 ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە و لە سەدا 16ی بەرهەمهێنانی گەنمەشامی لە جیهاندا.

ڕوسیا بە کۆنترۆڵکردنی ددەریای ڕەش نەك هەر توانیوێتی کە هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا پەكبخات و گەڵێك لە وڵاتان بخاتە قەیرانی دانەوێڵەوە بەڵکو لە سەدا 22 زەوی کێڵگەوانەکانیشی داگیرکردووە ، بەمەش قەیرانێکی زۆر گەورەی نەك هەر بۆ خودی ئۆکرانیا دروست کردووە بەڵکو بۆ هەموو جیهانیش .

بڕیارە ئەم ڕێکەوتنە لە هەفتەی ئایندەوە بکەوێتە کار ، بەڵام ڕوسیا مەرجێکی هەیە کە ئەویش پشکنینی هەموو پاپۆڕەکانە نەبا چەك و تەقەمەنی بە ناوی دانەوێڵەوە بگوێزنەوە یاخود لە ناو پاپۆرەکەدا بێت .

ئەمەش یەکەم بینینی ڕاستەوخۆی ئۆکرانییەکان و ڕوسەکان بوە لە دانیشتنێکیاندا لە دوای 29 ئازارەوە.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: