14/07/21
دوای ئەوەی کە هەرە زۆرینەی ئەندامانی نقابەی سایەقەکانی میترۆ و ئەو کرێکارانەشی کە کاریان پەیوەستە بەوانەوە دەنگیان بۆ مانگرتن دا و دواتریش هەر ئەو شەوە پەڕلەمان بڕیاری بە هێنانی کرێکارانی ئیزرابششکێن دا ، هێشتا نقابە هەر سوورە لە سەر بڕیاری مانگرتن .
دۆێنێ نقابە ڕایەگەیاند 40 هەزار لە ئەندامەکانی لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگەدا بۆ 24 سەعات ماندەگرن و گەر داخوازییەکانیان جێ بەجێنەکرێت ئەوە لە داهاتووشدا ماندەگرنەوە.
لە ڕاستیدا ئەمە پلانێکی زۆر دروستە چونکە 24 سەعات مانگرتن یانی زوو تر دەست لەکار هەڵگرتن بە گەیاندنی قیتارەکان بۆ تیرمیناڵی وەستاندنیان لە کاتی ئاسایی. هەر ئاواش ڕۆژی 28 ی مانگیش هەتا نزیکی نیوەڕۆ کارکردنیان ئاسایی نابێتەوە ئەمەش وا دەکات کە فشاری زیاتر بخەنە سەر بزنس و حکومەت . لە لایەکی دیکەشەوە مانگرتنی 24 سەعات پلانی هێنانی کرێکارانی ئیزرابشکێن هەڵدەوەشێنێتەوە و تەنها کارەکان ئاڵۆزتر دەکات تاکو ئاسانکاریی بۆ کۆمپانیاکنی خاوەنکار.
نقابە و ئیدارە هەر لە وتووێژدان ، نقابە ئامادەیە لە سەدا 4ی کرێ بۆ ئەمساڵ و لەسە 4یش ساڵی داهاتوو زیاد بکات ، بەڵام نقابە بەمە ڕازینییە و دروسستانە دەڵێن ئەم ڕێژەیە تەنانەت قەرەبووی ئەم سێ ساڵەش ناکاتەوە کە کرێیان بۆ زیاد نەکراوە.




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.